پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

تا چ کات کوردستان کولونی هاوبەشی داگیرکاران بێت ؟ / رە شاد مستەفا سوڵتانی

لە سوچێکی شاخی هەزار بە هەزاری قەندیل ، پێشمەرگە و گریلا خانوو و ماڵی سەربەرزیان دروست کردووە . ماڵێک کە ، نرخی مێژوویی سەر لە ئاسمان دەکوتێ .

لە باتی دیواری حیزبی ، قەڵای سەربەستی دروست کراوە . قەڵا کە ئەوەندە بەرزە مەگەر بە پەیژەی خەیاڵ بۆی بچیی و سەرکەوێ. ڕەوتی ڕووداوەکان دەڵێن : ڕۆژانی بەد بەختی و ناهەمواریی بەرەو تەواو بوون ملیان دەشکێنن . قەندیل وەک ئەرکێکی نە پساوە ، پاسەوانی هەمیشەیی بەرەنگاری و ژیانی سەربەرزانەیە . خەباتکاران شەویان کرد بە ڕۆژ ،تاکوو تیشکی خۆر لە ئاسۆی ئەو سەر نادیاری باخەکان چاو لێ کەن . هەزاران ڕاز و نهێنی جوان و ناسک ، لە سنگی ماڵەکانی قەندیل شاراوەیە . هەر بەرد و دارێک سەرگوزشتی لەرز هێنەر و نائومێدی داگیر کار باس دەکات . ماڵەکان بەرگەی گڤەگڤی با و بۆران ، بەفری قورس ،بارانی لێزمە ، تانە و لۆمەی دوژمن و شەپۆلی ترسناکی فاشیزم دەگرن . جوانچاکانی کچ و کوڕ وەک ” شا تەوار” پارێزگاری لە دیموکراسی ، مافی مرۆڤ و ئازادی دەکەن . دوژمنی داگیرکار هەرچی دەیکا ، با بیکا ! دراوسێ ماڵەکانی سەربەستی چنوور، سوورە هەڕاڵە، دار قەزوان ،ئاسک و مامزی چاومەست ، ڕووبار ،بەرزەلنگ ، ڕێواس ، وەرکەمەر ، هەڵۆی سەر شاخان ، دار بەڕوو، تریفەی مانگ، کۆتر، وەنەوشە ، کڵێڵە بەفر ، تاڤگە و سۆلاڤ وهەڵاڵە برمەی شۆخی گونا ئاڵە و ، هەموویان بە تێکڕا فوو لە شمشاڵی دڵەکانی شەیدای ئازادی دەکەن . مانگ و خۆر ، بە پێ یاسای سروشت ، هەر هەڵدێن و ئاوا دەبن و، ئەم گشت وسوڕانەوە هەر دوایی نایەت . شەوانە قەندیل کش و مات لە پرخەی خەودایە و نیگابانەکان ئازا و بوێر ،ناو بە ناو،بە بێ تەل قسە دەکەن و ئاگایان لە ئەفسانەی ژیان و وڵاتی شەڕ لێدراو و بەر کارەسات کەوتوە . بە ئێرادەیەکی مەحکەم ، مەحکەم تر لە چیا ، لە دۆڵ وشێو و رکە و بەردەڵاندا بۆ دەستکەوتەکانی مرۆڤایەتی خەبات و بەرەنگاری دەکەن . پێشمەرگە و گریلا بە گیان و دڵ بە پیر مەرگەوە دەچن . هیچ ئازارێک لەوە قورس تر نیە ، کە بیگانەکان گەلی کوردیان لە وڵاتی خۆی ئاوارە و دەربەدەر کردووە و ،تۆزقاڵێکیش لە نامەردی و لە دڵبەردی هەرگیز خۆیان نە بواردووە . من لە کانگای دڵمەوە ئەی هێزی پێشمەرگە و گریلا ، کە هەموو سەربەرزیەکانی کوردستانتان خولقاندووە ،سپاستان دەکەم .

ئەم وێنەیە، ماڵی پێشمەرگە ، لە دڵی شاخێک پیشان دەدات .
* شا تەوار: هەڵۆی سەر شاخان

هەژدەی یونی ٢٠١٧

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …