هه‌ینی 24 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / كورد خۆخۆره‌ / عه‌تا ریازی

كورد خۆخۆره‌ / عه‌تا ریازی

ڤیلیام ڤوونت Wilhelm Wundt فیزیۆلۆژیستێ بوو كه‌ ڕووی به‌ فه‌لسه‌فه‌ هاوردبوو. له‌ ناو تاقییه‌‌كانیا كارێكی زۆری له‌ سه‌ر ده‌روونناسی ئه‌زموونی كردبوو. پاشان هه‌وڵێكی زۆری دابوو كه‌، سه‌ر له‌ كاریگه‌ری ده‌روونناسی كۆمه‌ڵ، به‌ سه‌ر ده‌روونناسی تاكه‌ كه‌سی ده‌ر بێنێت. ئه‌م هه‌وڵانه‌ بوون به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پایه‌ی زانستی ده‌روونناسی نه‌ته‌وه‌كان psychologie des peuples دابڕژگێت و بتوانین به‌ شێوه‌یكی زانستی سه‌ر له‌ هێندێ دیارده‌ی ده‌رووننی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ر بێنین.

به‌ شوێن ئه‌وا Karl Lamprecht له‌ كاره‌كانی ڤیلیام ڤوونت كه‌ڵكی وه‌ر گرت كه‌ مێژووی فه‌رهه‌نگی ڕاوه‌ بدات.
لێره‌ ته‌نیا له‌ ده‌روونناسی نه‌ته‌وه‌یی ڤیلیام ڤوونت قسه‌ ده‌كه‌ین.
ڤوونت به‌ شێوه‌یكی زانستی ، جییا و دوور له‌ بیروڕای ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی سه‌لماندی كه‌ مه‌ردمانی نه‌ته‌وه‌یك له‌ هێندێ تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونناسی هاوبه‌شن.

بۆ نموونه‌ ده‌توانین بڵین كه‌ كار كردن بۆ هه‌ر ژاپۆنیك مه‌سه‌له‌یكی پیرۆزه‌(موقه‌ده‌سه‌). ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵی ژاپۆنیا كار ناكات ته‌رد ده‌كرێ. ئه‌مه‌ له‌ سووره‌تێكا كار كردن له‌ ناو عه‌ره‌به‌كانا عه‌یبه‌.
یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی ده‌روونناسی كورد ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد حه‌ز به‌ سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ناكا بۆیه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تمان نییه‌). هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌یك ده‌بێ نه‌وكه‌ری بۆ بێگانه‌ بكات. ئه‌م هه‌سته‌ ئه‌ونده‌ له‌ ناو كوردا به‌ هێزه‌ كه‌ ئیستڵاحیچمان بۆ هه‌یه‌. هه‌موو كوردێ بیستوویه‌ كه‌ ده‌ڵین كورد خۆخۆره‌. یاكوو كورد كورته‌.

هه‌ر كات كه‌ ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ مێژووا قه‌راری مولاقاتمان هه‌بێ كورد كورتی و خۆخۆری خۆی نیشانده‌دا.
بۆ نموونه‌ ئێستا كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی چاره‌ی كورد له‌ باشوورا ده‌یه‌وێ ڕێفراندم ساز بكات، فره‌یك له‌ كورده‌كان و حیزبه‌ كورده‌كان دژایه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ و ڕاده‌گه‌ینن.

له‌ ناو ئه‌م كه‌سانه‌ قسه‌ له‌ جاشه‌كان ناكه‌م،ئه وان ‌ خۆفۆشی خۆیان ده‌كه‌ن. قسه‌ له‌و كوردانه‌ی ده‌كه‌م كه‌ جاش نین به‌ڵام دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن. كاتێ كه‌ گوێان لێ ده‌گری به‌هانه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی پته‌و ده‌كاته‌وه‌….فرێمێسك بۆ هه‌ژاره‌كان و نه‌بوونی دیموكراسی ده‌ڕژنن….
فه‌رز بكه‌ین كه‌ قسه‌كانیان دروسته‌. پرسیارێ!
ئه‌گه‌ر كوردستان له‌ ژێر ده‌ست عه‌ره‌با بمێنێته‌وه‌
موشكیلاتمان چاره‌به‌ سه‌ر ئه‌بن؟
عه‌ره‌به‌كان دیموكراسیمان بۆ داده‌مه‌رزێنن؟عه‌ره‌به‌كان كار بۆ كرێكاره‌كان دابین ده‌كه‌ن؟
ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ر به‌خۆ بێت! موشكیلاته‌كه‌ هه‌ر وا ده‌مێننه‌وه‌ و خراپتریچ ده‌بنه‌وه‌؟
ئه‌گه‌ر له‌ نیویۆركا، له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانا هه‌ر وه‌كوو ئیمریكا و ئێتیۆپی و…كورسیمان هه‌بێت و ئاڵاكه‌مان له‌ پاڵ ئاڵای سه‌دان نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ بشه‌كێته‌وه‌ !عه‌یبه‌؟ یاكوو پرۆلێتاریای كورد هه‌ژاتر ده‌بێته‌وه‌؟
بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ ماركسیست ده‌زانن ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری ده‌كه‌م كه‌ له‌ ساڵه‌كانی ١٨٦٠ ماركس وئه‌نگێلس ده‌یانه‌وت پرۆژه‌ی پرۆلێتاریا له‌ ئینگلیسا كاتێ ده‌توانێ سه‌ر بكه‌وێ كه‌ پرسیاری ئیرله‌ند چاره‌سه‌ربكرێ.به‌ ڕۆشنی ده‌یانوت به‌ بێ سه‌ربه‌خۆیی ئیرله‌ند پرۆلێتاریای ئینگلیس هیچوه‌خت ناتوانێ سه‌ر كه‌وێت.
موته‌فه‌كێرانی كۆمۆنیست به‌ سه‌ر كردایه‌تی ماركس و ئه‌نگلس هه‌ر له‌ ڕۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه‌ به‌ گرینگایه‌تی مافی نه‌ته‌وایه‌تی تێ گه‌یشتبوون و ده‌یانه‌وت كه‌ به‌ بێ چاره‌سه‌ر كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان هیچوه‌خت هیچ كۆمه‌ڵێ ناتوانێ ڕه‌نگی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێ.

بێ گۆمان پرۆلێتاریای كوردیچ ڕۆژێ ده‌توانێ به‌ مافی خۆی بگه‌یت كه‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردمان چاره‌سه‌ر كردبێت.
ڕێفراندۆمێ كه‌ مه‌سعوود بارزانی ده‌یه‌وێ بیكا ده‌قێقه‌ن ڕێگا بۆ چاره‌ سه‌ر كردنی پرۆلێتاریای كورد خۆش ده‌كا.
ڕۆشنفیكره‌ كورده‌كه‌ ئه‌مانه‌یچه‌ ده‌زانێ به‌ڵام شتێ وا له‌ ده‌روونیا كه‌ پێ ده‌ڵێ خۆت بخوه‌.ئه‌ویچ خۆی ده‌خوات. دژ به‌ نه‌ته‌وه‌یكه‌ هه‌ڵ ده‌سته‌ته‌وه‌. به‌ هه‌ر به‌هانه‌یك كه‌ بووه‌ ده‌یه‌وێ كه‌وشی بێگانه‌كان واكس بكات.

بابەتی هاوپۆل

انسانیت می تپد / آمانج صلواتی

زلزله کرمانشاه و اتحاد و همبستگی مردم برای کمک به مردم زلزله زده نشان از …