لاوێكی كورد لەژێر ئەشكەنجەی ئیتلاعات گیانی لە دەستدا

لاوێكی كورد خەڵكی شاری روانسەرە، لەناو گرتووخانەی ئیتڵاعاتی كەرەج لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی مافی مرۆڤی كوردستان، دیاكۆ هاشمی تەمەن 24ساڵ پاش گەڕانەوەی لەئوروپا، لەلایەن هێزە ئەمنیەیكانی شاری كەرەجەەوە دەستگیر دەكرێت پاش ماوەیەك لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا.

دیاكۆ كە لەدایكبوونی شاری رەوانسەرە، ساڵی 2011 بەرەو ئەوروپا بەڕێ كەوتووە و لە وڵاتی فەنلاند مافی پەنابەرێتی وەرگرتووە، دوای ئەوەی هەواڵی نەخۆشكەوتنی باوكی پێ دەدرێت، دەگەڕێتەوە بۆ سەردانیكردنی و لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەگیرێت.

دوو مانگ دوای گرتنی ئیتڵاعاتی كەرەج، ئەمیر هاشمی باوكی دیاكۆ بانگ دەكەنە كەرەج و پێی رادەگەیەنن كوڕەكەی لە گرتووخانەكەیاندا گیانی لە دەست داوە و هەڕەشەی ئەوەیان لێ كردووە بە بێدەنگی بینێژێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …