دوو شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / ئێران / فەرماندەیەكی باڵای سپای پاسداران لەموسڵ كوژرا

فەرماندەیەكی باڵای سپای پاسداران لەموسڵ كوژرا

راوێژكاری قاسم سلێمانی بە ناوی شەعبان نەسیری كە لەهەمانكاتدا فەرماندەیەكی باڵای هێزی قودسی سەربە سپای پاسدارانی ئێرانە لە شەڕ لەگەڵ داعش لە خۆرئاوای موسڵ كوژرا.

لەمبارەوە میدیاكانی ئێران بەیاننامەی سپای پاسدارانیان بڵاوكردوەەوە كە تێیدا هاتووە شەعبان نەسیری لە رۆژی هەینی 26/5/2017 لە شارۆچكەی بەعاج لە خۆرئاوای موسڵ لەشەڕێكدا لەگەڵ داعش كوژراوە.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، كه‌ جه‌نه‌ڕاڵ نه‌سیری، یه‌كێك بوو له‌و گه‌وره‌ فه‌رماندانه‌ی به‌ردی بناغه‌ی ڕێكخراوی به‌دری داناوه‌ كه‌ له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌ كاتی جه‌نگی عێراق_ ئێران، به‌رامبه‌ر سوپای عێراق شه‌ڕی كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ نه‌سیری ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ لوبنان و سوریا و عێراق، بینیوه‌.

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …