شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / بۆ ڕژیمی ئیسلامی وشه‌كان له‌ سێداره‌ ده‌دا؟ / عه‌تا ریازی

بۆ ڕژیمی ئیسلامی وشه‌كان له‌ سێداره‌ ده‌دا؟ / عه‌تا ریازی

خومه‌ینی هه‌ر له‌ ڕۆژی به‌ سه‌ر كار هاتنیا دژایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ دیموكراسی ڕایگه‌یاند. خومه‌ینی ده‌یوت كه‌ دیموكراسی هی ڕۆژاوایه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیكی له‌ گه‌ڵ ئیسلاما نییه‌.

ئه‌ڵبه‌ته‌ خومه‌ینی بۆ قسه‌ كردن خۆی ده‌دا له‌ گێلی وبه‌ زمانێكی هه‌رچێ گه‌وجانه‌تر له‌ ژێرعاباكه‌یه‌وه‌ قسه‌گه‌رێكی ده‌رده‌هاوردكه‌ به‌ ڕوواڵه‌ت ته‌قلیتی بوون و خه‌ڵكی پێ ده‌كه‌نین وه‌كوو : انشاالله‌ خداوند همه‌ مارا ادم بكند. این نباشد كه‌ تنها احمد من كره‌ خر باشد همه‌ باید كره‌ خر باشند. اقتصاد مال خره‌. یاكوو ، دموكراسی مال غربه….
ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ خه‌ڵك ده‌كه‌نین و وایان ده‌زانی كه‌ خومه‌ینی گه و‌جانه‌ ده‌ڕێسێ. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ دیمان كه‌ گه‌وجانه‌ ی ناده‌ڕێسێ و ڕاستی ده‌وت.
ئابووری ولاته‌كه‌ی شپرز كرد. ئه‌وه‌ی ئازادی بوو له‌ ناوی برد،كوردی كۆمه‌ڵ كوژ كرد….
كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بۆ درێژه‌دان به‌ پرۆژه‌ی خومه‌ینی نه‌ ته‌نیا له‌ پۆلیس و پاسدار و زیندان و ته‌بعیدو… وقه‌تڵی مرۆڤان كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرن له‌ هه‌مان كاتدا وشه‌كانیچ له‌ سێداره‌ده‌ده‌ن. وه‌شه‌گه‌رێ وه‌كوو دیموكراسی یان مافی مرۆڤ.
ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه‌ له‌ ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێرانا وشه‌ی دیموكراسیان لا بردووه‌و به‌ جێگای دیموكراسی قسه‌ له‌ مه‌ردم سالاری ده‌كه‌ن و له‌ جێگای مافی مرۆڤ له‌ مافی شاروه‌ندی قسه‌ ده‌كه‌ن!
زمانناسان هه‌موویان جه‌ختن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌ردمسالاری نه‌ ته‌نیا مانای دیموكراسی نادات به‌ڵكوو ده‌قێقه‌ن پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه‌ واته‌ به‌ مانای دیكتاتۆرییه‌.
دیمۆكراسی وشه‌یكی یونانییه‌ كه‌ سۆلۆن(٥٥٨-٦٤٠پێش زایینی)دایهێناوه‌. دیموكراسی له‌ دوو وشه‌ پێك هاتووه‌: دیمۆ-كراسی. دیمۆ واته‌ مه‌ردم، كراسی واته‌ ده‌وڵه‌ت. به‌ تێكڕا دیمۆكراسی واته‌ ده‌وڵه‌تێ كه‌ هی مه‌ردم بێ.ئه‌مه‌ به‌ومانایه‌ كه‌ ‌ ده‌وڵه‌تێ كه‌ داخوازییه‌كانی مه‌ردم دابین بكات. مه‌ردمیچ چ ده‌خوازن ؟ نان، داد، ئازادی.
ئێسته‌كان له‌ هه مووی جیهانا كاتێ ده‌ڵین دیموكراسی، نان داد ئازادی ده‌بیسین.
حكوومه‌تی ئیسلامی به‌ وشه‌ تراشین وبه‌ سێداره‌دانی وشه‌ی دیموكراسی ده‌یه‌وێ خه‌ونی نان، داد، ئازادی له‌ مه‌ردمی ئێران وه‌ر بگره‌ته‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ی وشه‌ی مه‌ردمسالاری داتراشیوه‌.
بۆ تێگه‌یشتن له‌ مانی وشه‌ی سالار له‌ زمانی فارسیدا توواشای ئه‌م وشانه‌ بكه‌ن :
بارسالار. پرده سالار. جهان سالار. دریاسالار. رزم سالار. سابقه سالار : ایزد تعالی . سالار بار : رئیس تشریفات .
سالار بیت الحرام : حضرت محمد. سالار جنگ : فرمانده .
سالار حاج : امیرالحاج. سالار قوم : مهتر قوم. سالار نوبت : رئیس پاسداران. سپاه سالار : سردار سپاه . سروسالار : مرد بزرگ و محتشم . کاروان سالار: پیشرو قافله . ارتیشتاران سالار:سپهسالار بزرگ. خوان سالار: رئیس کل مطبخ. اندریمان سالار: حاجب بزرگ و رئیس تشریفات .
ده‌بینین كه‌ سالار واته‌ ڕه‌ییس یان سه‌رۆك.
ڕه‌ییس له‌ ناو زه‌هنی هه‌ر كه‌سێكا یه‌ك نه‌فه‌ره‌.سالاری (ڕه‌ییسی) ئیسلام، سالاری(ڕه‌ییسی) سپا،سالاری….
كاتێ كه‌ قودره‌ت به‌ ده‌س یه‌ك نه‌فه‌ره‌وه‌ بێت دیكتاتۆرییه‌.
له حه‌قێقه‌تا كاتێ كه‌ ده‌ڵین مه‌ردم سالاری دیكتاتۆری ده‌بیسین. ئه‌مه‌ ده‌قێقه‌ن هه‌ر ئه‌وچته‌یه‌ كه‌ ئیدێئۆلۆگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وان به‌ شوێنیه‌وه‌، كه‌ مه‌ردم به‌ وشه‌ و فه‌رهه‌نگی دیكتاتۆری عاده‌ت بكه‌ن و بیپارێزن!!!!! و قسه‌ له‌ نان و داد و ئازادی نه‌كه‌ن.
وشه‌یكی دیكه‌ كه‌ ڕژیم خه‌ریكه‌ له‌ سێداره‌ی ده‌دا وشه‌ی حقوق به‌شه‌ره‌. به‌ جێگای ئه‌وه‌ قسه‌ی حقوق شه‌هروه‌ندی داناوه‌. ئه‌گه‌ر وشه‌ی به‌شه‌ری لابردووه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ڕژیمه‌ مه‌ردمی ئێران به‌ به‌شه‌ر نازانێ!!! و ده‌یه‌وێ به‌شه‌رییه‌ت له‌ ئێرانا له‌ ناو ببات.

بابەتی هاوپۆل

پایان مهتدیسم آغاز فوادیسم / مام رحمان

مهتدی هیچگاە میراث بجاماندە ازبینش فکری وخصلتهای مبارزاتی واخلاقی وهژمونی سیاسی کاک فواد را که …