دوو شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / ئێران و ڕێفراندۆمی باشوری كوردستان / ئاری هەرسین

ئێران و ڕێفراندۆمی باشوری كوردستان / ئاری هەرسین

له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌كایه‌ی ده‌نگۆی ڕێفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، به پچڕ پچڕ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی دام و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ لێدوانی دڵخۆشكه‌ر نابیستین. به‌ڵام له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هیچ بۆچوونێكی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشمان نه‌بیستوه‌.

ئێران جگه‌له‌وه‌ی دراوسێی خۆرهه‌ڵاتمانه‌، له‌ ڕووی زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژوه‌وه‌ زۆر له‌ ئێمه‌وه‌ نزیكه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌و قسه‌یه‌ش كه‌ ده‌ڵێن ( میله‌تته‌ ئێرانیه‌كان ئامۆزای یه‌كترن) هه‌ر له‌و نزیكایه‌تیه‌وه‌ هاتوه‌. به‌ڵام هه‌ندێك ته‌سریحاتی توند و هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ئینسان ده‌خاته‌ گومان له‌سه‌ر ئه‌و ئامۆزایه‌تیه‌.

ئینسان له‌خۆی ده‌پرسێت: ئێران له‌تارانه‌وه‌ پشتگیری له‌ عه‌ره‌به‌ شیعه‌كانی خواروی لوبنان ده‌كات. ڕۆڵه‌كانی ئێران له‌ سوریا و یه‌مه‌ن له‌ پێناو مه‌سه‌له‌یه‌كی عه‌ره‌بیدا به‌ كوشت ده‌دات. ئێران پشتیوانیه‌كی بێ چه‌ند و چونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌كات. كه‌چی ئێمه‌ له‌ كاتێكا به‌. مافێكی خودایی و ئینسانی موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ ده‌كه‌ین، هه‌ندێك ئێرا نی به‌ڕێزمان لێ دێتنه‌ جواب. وه‌ك بڵێی بانێك بێت و دوو هه‌وا!! به‌ فه‌ڵه‌ستین حه‌ڵاڵه‌ ببێته‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌ باشوری كوردستان حه‌رامه‌. باشه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ئێمه‌ نزیكتر و موسته‌حه‌قترین یان فه‌ڵه‌ستین ؟ (له‌ گه‌ڵ ڕێزێكی زۆرم بۆ مافه‌ ڕه‌واكه‌نی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین). هیچ نه‌بێت زیاد له‌ بیست ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی هاونیشتیمانن له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین. ئێمه‌ چی؟!

ئێمه‌ چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد ئێرانیه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بن كه‌ پشتیوانیمان بكه‌ن له‌ پڕۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمدا. كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆم، ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ سودمه‌نده‌ گه‌وره‌كان. چونكه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌یه‌، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ناكرێت ئێمه‌ و ئێران لێك دوور بین. له‌ چه‌ند ساڵی داهاتودا گفتوگۆی جدی له‌ نێوان جه‌مسه‌ره‌ گرنگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بریتی ده‌بێت له‌ (پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌)، چونكه‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م هه‌موو شه‌ڕ و ماڵوێرانیه‌ ماندوو بوه‌. ئینجا دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئابوری و ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی ئابوری. بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئێمه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ناومان هێنان نزیكترین.

ڕیفراندۆم ئالیاتێكی پێواندنه‌، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئالیاتێكی لێك تێگه‌یشتنیشه‌ له‌ نێوان ئێمه‌ و دراوسێكانمان و ڕای گشتی سیاسی جیهانی. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران گومان یان پرسیاری لا دروست بوه‌ له‌سه‌ر ڕێفراندۆم، ئه‌وا ده‌توانن پرسیارو گومانه‌كانیانمان پێ بڵێین، با ئێمه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ی خۆمان بده‌ین تا به‌رچاویان ڕوون بێت. ئه‌گه‌ریش هیچ سه‌رنجێكیان نیه‌ با پشتمان بگرن.

ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٠١٧/٥/٤

بابەتی هاوپۆل

انسانیت می تپد / آمانج صلواتی

زلزله کرمانشاه و اتحاد و همبستگی مردم برای کمک به مردم زلزله زده نشان از …