چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

٣٣ كرێكاری كانی خەڵوز لە پارێزگای گوڵستان گیانیان لەدەستدا

بەوتەی وەزیری كاری ئێران لە رووداوی تەقینەوە لە كانی خەڵوزی “یۆرت” لە پارێزگای گوڵستان 33 كرێكار گیانیان لەدەستداوە كە تەرمی 21 كەسیان دۆزراوەتەوە.
عەلی رەبیعی، وەزیری كاری ئێران لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند سەرجەم ئەو كرێكارانەی لەناو كانەكەدا گیریان خواردبوو، گیانیان لەدەستداوە.
پێشتر بەرپرسانی رژیم رایانگەیاندبوو كە بەهۆی ئەو تەقینەوەیە 35 كرێكار لەقوڵایی 700 مێتری كانی خەڵوزی یۆرت لە پارێزگای گوڵستان گیریان خواردوە.
كاتژمێر 11‌و 30 خولەكی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 12ی گوڵان، لەقوڵایی 700 مەتری كانی خەڵوزی یۆرت لە ئازادشاری پارێزگای گوڵستان روویدا كە ژمارەیەك كرێكار گیانیان لەدەستدا‌و برینداربوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …