سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەداتەوە

فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەداتەوە و رای دەگەیەنێت كە مافی چارەی خۆنووسین مافێكی سروشتی گەلی كوردستانە و رێگەش بەدەستوەردانی هیچ لایەك نادەن.

فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە لێدوانێكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردستان دەربڕی.

لە بەشێكی وەڵامدانەوەكەدا هاتووە، هاوكات لەگەڵ رەتكردنەوەی ئەو لێدوانە، رای دەگەیەنین كە مافی چارەی خۆنووسین وەك هەموو گەل و نەتەوەكانی تری دنیا مافێكی سروشتی گەلی كوردستانە كە قوربانییەكی زۆری بۆ داوە و لەو خەباتەش بۆ گەیشتن بە خواستن و ئامانجە رەواكانی بەردەوام دەبێت.

لە بەشێكی تری وەڵامەكەدا هاتووە، هەروەك پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رای گەیاندووە كە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان پرسێكی ناوخۆیی عێراقە، بۆ ئەم مەبەستەش بە ڕێگەی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن ئەم بابەتە لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا تاوتوێ دەكرێ و بڕیاری لەبارەوە دەدرێ.

لە كۆتایی وەڵامەكەی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆیە لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا هەر لێدوانێك رەت دەكەینەوە و دووپاتی دەكەینەوە كە رێگە بەدەستوەردانی هیچ لایەك نادەین، جارێكی تریش جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەوەی كە ئەنجامدانی ریفراندۆم مافێكی ئاسایی و سروشتی گەلی كوردستانە و دوا بڕیاریش دەربارەی سەربەخۆیی لەلایەن گەلی كوردستانەوە دەبێت، كە مافێكی سروشتی خۆیەتی.

رۆژی دووشەممەی رابردوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژیمی ئێران رایگەیاندبوو كە ئێران رازی نابێت بە جیابوونەوەی بەشێك لە عێراق و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەكەدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …