چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەسەڵاتەکان بۆ وا دەکەن ؟ / ڕەشاد _ مستەفا سولتانی

ئەم وێنە تراژدی و تاوانەکانی حکومەتی بەعس جاڕ دەدات . لێرە مرۆڤی بێ تاوان و خەڵکی سڤیلی کورد بە دەستی ماشینی جەنگی داگیرکەرێک زیندە بە چاڵ کراون . تەنیا ئاسەواری مرۆڤاکانی ناو ئەم گۆڕە ، جووتێک پێڵاو و ملوانەکەی کچێکی ناسکۆڵەی کوردە ، کە دەست بەستراو ، لە لایەن بێ وێجدانەکانەوە لە گٶڕی ئازادیدا ، گیانیان سپارد .

جیهانی کارتیلەکان و زلهێزەکانیش وەک جاری جاران هەر سکوتیان کرد و سانسوری تۆخیان بە سەر گوڤار و ڕۆژنامەکانیان دا ، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە داسەپاند . لەم پێڤاژەیەدا تۆزقاڵێک بۆ ویجدانی ئازادیخوازانی جیهان نرخیان دا نە نا . ئەم کارەساتە هێشتا دەرسی عیبرەت و قوتابخانەیەک بۆ حیزبەکانی کوردستان نیە ، بە ئاشکرا دەسەڵاتەکەیان لە خزمەتی هەژاران و ڕەنجدەرانی کوردستاندا نە بوە و نیە . ئیستا حیزبەکان باشوور ئەوندە لە دونیای پارە و بازرگانیدا نوقمن ، کە دەنگ و هاواری دلسۆزانەی تەنانەت دوکتور ئیسمایل بیشکچی بەرز بوەتەوە و دەڵێت : “بەسە بازرگانی ، بەسە فریوی جەماوری خەڵک ، بەسە قسەی زلی ریفراندوم و بەسە درۆ و دەلەسە . ” بیروڕای گشتی ئازادیخوازانی کوردیش دەنگی خۆیان داوتە پال دەنگی ڕەوای دوکتور بیشکچی و هاوار دەکەن : ئەگەر ڕاست دەکەن و ڕیفراندوم وەک تاکیکی فریو بۆ کۆکردنەوەی دەنگەکان بە کار ناهێنن ، بۆچی بە فەرمی حکومەت ڕاناگەیەنن ؟؟؟ کە ئەگەر ئەم هەڵویستە شیاوە نەگرن کێشە و پرسی کورد بۆ سەد ساڵی تر بێ چارەسەری دەمێنیتەوە .چاڵە نەوتەکان وشکاییان هات و بە تاڵان چوون . کشت و کاڵ لەم هەرێمە بناغەی وێران کرا و بۆ دابین کردنی پەتاتە و خیار و دەرمانی کات بە سەر چوو ، لە تورکیا و ئێران سواڵ دەکەن .هەرێمەکەیان کردوەتە سێ بەش و هەر بەش بۆ خۆی نیمچە حکومەتێکی گەندەڵ و داروخاو و لە داهٶڵ دەچێت .حیزبەکان گاڵتە بە بەها مرۆڤایەتیەکان،ئازادی ژنان ، دیموکراسی ،حورمەتی بیر جیاوازەکان ، ئەنفال، گیانبەخت کردووان ،ماڵوێرانی شار و دێ ،ژینگە ، سەنعەتی جاسوسی داگیرکاران ، شەڕی داسەپاوی ئاو ،پەروردە ی عیلمی و خوێندنی پڕ بایەخی باڵا و دامەزراندنی ئوڕگانە دیموکراتیکەکان دەکەن . هەموو شتیکیان کردوەتە قوربانی شەڕی دەسەڵات . قەڵەم و خامەیان لە ژیر ، دیاردەی سانسوردا خنکاندووە .کار بە جێگایەک گەیشتوە ، کە بارودۆخ بۆ دەسەڵاتی ڕیشپانەکان ویاساکانی بیابان دەستە بەر کراوە . و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش بە شێنەیی و دوای سی و پێنج ساڵ تازە خەریکن بە ئەستەم دیواری بەرزی حیزبیان بجوڵێنن و یەکبگرن . ئەمما سەد مخابن کاتی لە دەس چوو ئاوی ڕووبارێکە کە تێپەڕ بووە ! دەبوا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لێکدانەوی مێژوویان لەمە قووڵتر بوایە و. لە بەرانبە دڕەندەکان و کۆڵە دیکتاتورەکان، رۆحی تەبایی و یەکگرتنیان لە چڵە پۆپەی خۆیدا بوایە .ئایا وڵاتی داگیرکراوی کوردستان و حیزبەکانی بەرگەی ئەم ڕەشەبا و بۆرانەی سەدەی بیست و یەک دەگرن؟؟ بەداخەوە حیزبەکان ، تەنانەت ناتوانن هەل و مەرج و بارو دۆخی یەهودیەکان وەک ئەزمونێک لە بەر چاو بگرن . نازیەکان بۆ مەبەستە گڵاوەکانی خۆیان یەهودیەکانیان بە تەواو یەهوودی ، نێوە یەهودی و چوار یەک یەهودی دابەش کردبوو . و کوشتاریان ئاستی جۆراجۆری هەبوو . بەڵام گەلی کورد هەمیشە قوربانی دەستی ژەڕندەکان ، ناکۆکی ناوخۆیی ، دیوار و دیاردەی پیسی حیزبی و تاڵان وخیانەتە .و ناهێڵن مرۆڤە خوێندەوارەکان دڵسۆزەکان ، لیهاتوەکان ودەست پاکەکان، ڕێبەری و دەسەڵات بە دەستەوە بگرن و خزمەتی مرۆڤایەتی و شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن ! و ئورگاگەلێکی مودێڕن و دیموکراتیک و شیاوی مرۆڤی سەردەم دامەزرێنن .

هەژدەی ئاوریلی ٢٠١٧

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …