شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / ئه‌ردوغان له‌ هه‌مووپرسیا سه‌ركه‌وت / عه‌تا ریازی

ئه‌ردوغان له‌ هه‌مووپرسیا سه‌ركه‌وت / عه‌تا ریازی

یه‌كشه‌مه‌ شازده‌ی ئاڤریلی ٢٠١٧ له‌ سه‌ر داخوازی ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری تركییه‌ و سه‌رۆكی حیزبی ئاكاپێ هه‌مووپرسیك سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی حكوومه‌ت له‌ تركییه‌ كرا. له‌م هه‌موو پرسییه‌ ئه‌ردۆغان سه‌ر كه‌وت.

ئه‌م خه‌به‌ره‌م ده‌توانی چه‌ندین مانگ پێش له‌ به‌ ڕێه‌وه‌ چوونی هه‌مووپرسییه‌كه‌یچ بنووسرایت. چوونكوو ئه‌گه‌ر ئه‌دۆغان له‌ ئه‌نجامی هه‌موو پرسییه‌كه‌ دڵنیا نه‌بووایت هیچوه‌خت نه‌ی ده‌كرد.
كۆماری تركییه‌ كۆمارێكی پارلمانییه‌. واته‌ قودره‌ت وا به‌ ده‌ست پارلمانه‌وه‌. زۆرینه‌ی پارلمان سه‌رۆك وه‌زیرانێ هه‌ڵده‌بژێرێ كه‌ سیاسه‌تی پارلمان به‌ڕێه‌وه‌ ده‌بات. سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا ڕۆڵێكی ڕاوێژی هه‌یه‌.
سه‌رۆك كۆماری تركییه‌ بۆ مانه‌وه‌ به‌ سه‌ر قودره‌ته‌وه‌ سیستمی پارلمانی گۆڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ سیستمی سه‌رۆك كۆماری. له‌ ناو ئه‌م سیستمه‌ تێكڕای قودره‌ت ده‌درێ به‌ سه‌رۆك كۆمار. سه‌رۆك وه‌زیران سیاسه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌ ڕێه‌وه‌ ده‌بات و ته‌نیا ڕۆڵێكی ڕاوێژی به‌ پارلمان ده‌درێ.
ئه‌ردۆغان بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌ستی خۆی به‌ شێوه‌یكی دیمۆكراتییانه‌!!! هه‌مووپرسیكی له‌ ڕۆژی شازده‌ی ئاڤریلی ئه‌مساڵا ڕێ خستبوو.
هه‌روه‌های كه‌ پێشبینی ده‌كرا ئه‌ردۆغان له‌ هه‌موو پرسییه‌كه‌ سه‌ر كه‌وت !!!
له‌ حه‌قێقه‌تا ئه‌مه‌ ڕوواڵه‌تی كۆماری تركییه‌یه‌. له‌ ڕاسته‌قینه‌ كۆماری تركییه‌ پێچیده‌ترله‌مه‌یه‌.
هه‌ر له‌ ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی كیشوه‌ری تركییه‌ له‌ ساڵی ١٩٢٣ به‌ ده‌ستی پیسی ئاتا تركه‌وه‌، تركییه‌ به‌ده‌ستی سه‌ربازه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێه‌وه‌ چووه‌ و ئێسته‌كانیچ هه‌ر به‌ ڕێه‌وه‌ ده‌چێ.
كۆماری تركییه‌ جۆرێ شانۆ یان خه‌یمه‌شه‌ببازییه‌. له‌ پشت په‌رده‌وه‌ سه‌ربازه‌كان وه‌ویلكه‌كان ده‌خه‌نه‌ كایه‌و توواشاچییه‌كانیچ ده‌كه‌نن و چه‌پڵه‌ ڕێزان بۆ وه‌ویلكه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌ر كاتێكیچ داوایان لێ بكرێ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م خه‌یمه‌شه‌ببازییه‌ ته‌نیا خۆشی و شادی و پێكه‌نین نییه‌. دانیان و بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.
گرینگ نییه‌ كێ ڕۆڵی وه‌ویلكه‌كان یان توواشیچیان یان سه‌ربازه‌كانی پشت په‌رده‌ كایه‌ ده‌كه‌ن گرینگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورده‌كان دۆڕانری ئه‌م كایه‌ بوون و هه‌ن.
بۆیه‌ كه‌ زۆر پێم سه‌یره‌ كه‌ كورده‌كانی ژێر چه‌پۆكی تركییه‌ چوونه‌ته‌ توواشای ئه‌م خه‌یمه‌شه‌ببازییه‌وه‌ و ده‌نگی خۆیان ده‌ربڕیوه‌.
به‌ هه‌ر حاڵ ئێستا كه‌ تركییه‌ وڵاتێكی فاشیستییه‌ به‌ شێوه‌یكی فاشیستانه‌ كورد ده‌كوژێ، ئه‌گه‌ریچ ببێت به‌ وڵاتێكی دیمۆكراتیك به‌ شێوه‌یكی دیمۆكراتیكیه‌وه‌ كورد ده‌كوژێ. دڵنیام ئه‌گه‌ریچ ‌ ڕۆژێ ببێت به‌ وڵاتێكی كۆمۆنیستی به‌ شێوه‌یكی كۆمۆنیستی هه‌ر كورد ده‌كوژێ.

بابەتی هاوپۆل

کبوترهای صلح ! / رشاد – مصطفی سلطانی

پیام کبوتران صلح :  بعد از مرگمان بدنبال قبر ما نگردید ، آرامگاە ما در …