چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئەمریکا: ئێران دەبێتە وڵاتی سەرچاوەی شەڕ بۆ ناوچەکە

نیکی هایڵی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رژیمی ئێرانی لە ریزی ئەو وڵاتە دیکتاتۆرانە هەژماکرد، کە لەوانەیە وەکو سووریا ببنە سەرچاوەی شەڕ و ئاژاوە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی “قەیرانی داهاتووی نێودەوڵەتی لەوانەیە لە هەندێک جێگەوە بێت، کە مافەکانی مرۆڤ تێیاندا پشتگوێ خراوە. لەوانەیە ئەو جێگایە کۆریای باکوور، ئێران یان کوبا بێت”.

بەڵام ئێستا لەجیاتی ئێران، ئەولەویەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوورە. نیکی هایڵی وتی “یەک پەیاممان بۆ کۆریای باکوور هەیە؛ ئەمریکا بەدوای شەڕ ناگەڕێت. لەبەر ئەوە هۆکارێکمان مەدەنێ کە شەڕتان لەگەڵدا بکەین”.

لەبارەی رۆڵی ئێران لە سووریا و ناوچەکەدا، بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ئەمریکی تۆڕی مدیایی رووداو، هەفتەی داهاتوو نیکی هایڵی لە گوتارێکیدا بە وردی هەڵوێستی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رووندەکاتەوە.

بەڵام هۆشداریەکەی ئەمجارەی باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی ئێران و کۆریای باکوور بەتایبەتی گرنگ بوو، چونکە ئەو لێدوانە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوو، دەربارەی ئەوەی چۆن پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتێکی وەکو ئێراندا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەقامگیری نێودەوڵەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …