سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024
Generated by IJG JPEG Library

وتەبێژی ئەردۆغان: جارێکی دیکە متمانەی کوردمان بردەوە

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ریفراندۆمەكە، جارێکی دیکە بردنەوەی متمانەی کورد بوو لەلایەن ئەردۆغان.

کاڵن، لە وتارێکدا ئەنجامی ریفراندۆمەكەی بە سەرکەوتنێکی مێژوویی داناوە و باسی دەنگەکانی بەڵێی لە باکووری کوردستان کردووە و نووسیویەتی: پێشتر لە شارێکی وەکو مووش، 24% ی دەنگەکان هی ئاکپارتی بوون، بەڵام لەم ریفراندۆمە 50% ی هێناوە.

جگە لە مووش،گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا هەریەک لە شارەکانی (ئامەد، وان، مێردین و سێرت)ی بەنموونە هێناونەتەوە و نووسیویەتی: گۆڕانکاریی گەورە بەسەر دەنگەکاندا هاتووە.
رۆژی یەکشەممە 16-4-2017، دەنگدەرانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ریفراندۆمێكدا بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بنەڕەتی تورکیا، بڕیاریان دا سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبەریی وڵاتەکەیان لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی بگۆڕن. لە گشتپرسییەکەدا 51.4٪ی دەنگدەران دەنگی “بەڵێ”یان بە هەموارە دەستوورییەکە داوە و زیاتر لە 48٪ی دەنگدەرانیش بە “نەخێر” هەموارەکەیان رەتکردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …