قاسم سلێمانی

قاسم سولەیمانی: نابێت كەركوك بخرێتە سەر كوردستان

قاسم سولەیمانی، لەگەڵ بەرپرسانی شاری كەركوك كۆبۆتەوە و ڕەتی كردۆتەوە كەركوك شارێكی كوردستانی بێت.

ماڵپەری میدڵ ئیست مۆنیتەر بڵاویكردووەتەوە قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتیی سوپای قودس سەردانی كەركوكی كردووە و لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایەدا كۆبووەتەوە بۆئەوەی ڕێگری بكرێت لە پێكدادانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی حەشدی شەعبی و وتویەتی “پێكدادانی نێوان حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە دەچێتە خزمەتی داعشەوە”.

بەرپرسێكی كورد كە بۆ ماڵپەڕەكە قسەی كردوە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات ڕایگەیاندوە “قاسم سولەیمانی بۆماوەی چەند رۆژێك لە هەرێمی كوردستان ماوەتەوە و دواتر سەردانی كەركوكی كردووە”.

پێشتر ماڵپەری “سپی” وەك یەكەم دەزگای میدیایی ئەوەی ئاشكرا كرد كە قاسم سولەیمانی لە هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی و پارتی سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم و ناوچە كێشە لەسەرەكان گفتوگۆی كردوە.

هەروەها لە هەواڵی ماڵپەڕەی میدڵ ئیست مۆنیتەر ئەوە هاتوە قاسم سولەیمانی لەمیانی سەردانەكەیدا جەختی لەوە كردووەتەوە “دەبێت كەركوك وەكو شاری هەموو عێراقییەكان بمێنێتەوە و ئەوەی ڕەتكردووەتەوە كە كەركوك بخرێتەسەر كوردستان”.

لای خۆشیەوە مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد سەبارەت بە سەردانەكەی سولەیمانی بە ماڵپەرەكەی ڕایگەیاندووە “دەستێوەردانی دەرەكی لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …