هه‌ینی 14 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ساڵی رابردوو 143 كۆڵبەری كورد بوونە قوربانی

ساڵی رابردوو 143 كۆڵبەری كورد بوونە قوربانی

بەپێی ئامارەكان لە ساڵی رابردوو (1395) 143 كۆڵبەری كرد كوژران‌و برینداربوون.

بەو گوێرەی ئەو ئامارە كە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویكردوەتەوە، لەم ساڵەدا ٦٦ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ٧٧ دیکەش بریندار بوون.

لە ئامارەكەدا هاتووە ٤٨ کۆڵبەر لەو ٦٦ کۆڵبەرەی کە گیانیان لە دەست داوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە و ١٨ کۆڵبەری دیکەش بەهۆی ڕووداوە سروشتییەکانی وەکوو سەرمابردوویی، هاتنی ڕنوو و بەربوونەوە لە شاخ و بەرزایی‌یەکان، گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها لەم دوانزە مانگەدا ٧٧ کۆڵبەر بەریندار بوون کە ٦٦ کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بووە و ٢١ دیکەش بەهۆی رووداوە سروشتییەکان بووە.

بابەتی هاوپۆل

گوشار خستنە سەر ئەنجوومەنی ژینگەی وڵات لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیم لە شاری بۆکان

شارەداریی و فەرمانداریی شاری بۆکان، گوشاریان خستوەتە سەر ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات”، کە دەبێت چالاکییەکانیان ڕابگرن.