دوو شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / وێنە.. لاوێکی مەریوانی بە تەقەی هێزەکانی سپا بریندار بوو

وێنە.. لاوێکی مەریوانی بە تەقەی هێزەکانی سپا بریندار بوو

لە كاتی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆز لە گوندێكی ناوچەی مەریوان لاوێك بە تەقەی هێزەكانی سپای پاسداران برینداربوو.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لەكاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز، هێزەكانی رژیم رێگە لەخەڵكی گوندی بیلوی مەریوان گرتووە تا ئگر بكەنەوە‌و پاش تێكهەڵچوونی خەڵك‌و هێزەكانی رژیم لاوێکی خەڵکی ئەو گوندە بریندار بوو.

بەپێی هەواڵەكە ئەو لاوە ناوی “ئارێز دانش”ە‌و خوێندكاری زانكۆیە، ئێستاش لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە‌و لەهەمانكدا لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە لەنەخۆشخانە دەستبەسەر كراوە.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …