بەهۆی دوو رووداوی جیا لەناوچەكانی كوردستان دوو كرێكاری كورد گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەكان كرێكارێكی كورد بە ناوی “جەمیل مورادی” تەمەن 39 ساڵ لە كێڵگەیەكی پەلەوەر لە گوندی شێخ عەتاری سەر بەشاری مەریوان بەهۆی گرتنی گازەوە گیانی لەدەستدا.
هاوكات رۆژی 28ی رەشەمە كرێكارێكی تەمەن 36 ساڵ خەڵكی شاری دێهلۆران لە كاتی كاركردن لە بینایەكی بەرز كەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا.
بەهۆی رووداوەكانی كارەوە ساڵانە دەیان كرێكار لە ئێران گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.
