دوو شه‌ممه‌ 6 نیسان 2020
ماڵەوە / وتار / شەهیدانی گوردانی شوان بێنازترین قوربانیانی هەڵەبجە / عەلی مەحمود محەمەد

شەهیدانی گوردانی شوان بێنازترین قوربانیانی هەڵەبجە / عەلی مەحمود محەمەد

لێرەدا باسی  چۆنییەتی  روداوەكەو  غافڵگیركردنیان و ئاگادارنەكردنەوەیان لە هێرش بۆ سەر هەڵەبجە ناكەم , كە ئەم پۆلە پێشمەرگەیەیان  كردە پاروی چەوری كۆماری ئیسلامی  ئێران ,  , ئەوەم لە بابەتێكی ورو درێژی دیكەدا  باس كردووە, هەموو دەیسەلمێنن كە پێشتر  لە هێرشە هاوبەشەكەی پێشمەرگەكانی ( ینك ,پدك , حسك , بزوتنەوەی ئیسلامی و مەجلس ئەعلا) ئاگادار نەكراونەتەوە  , لێرەدا تەنها دەمەوێت  باسی مەغدوری ئەم 72 شەهیدەی گوردانی شوانی سەر بە هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە  تاوانی هەڵەبجە  بكەم  , كە تا هیچ حیسابێكیان بۆ  نەكرا , نە لە ریز بەندی ناوی شەهیدانی  تاوانی هەڵەبجە ,  وە  نە لە قەرەبووكردنەوەیان و بە شەهید ناسینیان  , وە نە  لە دادگای تاوانەكانی عێراقی بە قوربانیانی جینۆساید   , بگرە لە  دادگای فرانس ڤان ئانرات لە هۆڵەنداش بەهەمان شێوە مانەوە , بە فەرمیش لە باشوری كوردستان نە مۆنمێنتی یاداوەریان بۆ دروستكراوە  , نە لە  رۆژی گیان بەختكردنیان یادیان كراوەتەوە , نە داوای لێبوردنیان لێكراوە , نە روفاتەكانیان دراوەتەوە بە كەسوكاریان  .

لە دادگای تاوانەكانی عێراقی زۆر هەوڵمدا  لە گەڵ  كاك حاكم كامیل  كە دۆسیەكە بجوڵینێت , هەنگاویشی نا, دواتر لە خودی دادگاكە ستۆپی پێكراو باسی لێنەكرا, ئەوە نییە پارێزەرانی دۆسیەكەش قسەیەكی لەسەر بكەن, هەرچەندە  لەو ماوەیە چەندین بانگەوازمان  كرد , لێ لەبەر ئازاد نەبوونی دادگاكە و پرۆفیشیناڵ بوونی وە  هژمۆنیای كۆماری ئیسلامی بەسەر دادگاكەوە , دۆسیەكەیان تەنها چووە ئەرشیفی دۆسیەكەوە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە ,  لە دادگای فرانس ڤان ئانراتیش كاك مستەفای بەهەمنیم بردە لای داواكاری گشتی , وەلێ  ئەوان نایان ویست لەو دۆسیەیە ئێران بگلێتە ناو تاوانەكانەوە , بۆیە بەهەند وەریان نەگرت , پارێزەری قوربانیانیش هاوكات پارێزەری خودی كۆماری ئیسلامیش بوو بۆ دۆسیەكە  ئیتر لەوێشەوە هیچ ناكرا .

بۆیە تا ئەم چركە ساتە  قوربانیانی گوردانی شوان , كە بەشێكن لە شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی هەڵەبجەی ( لایەنەكانی  ینك و پارتی و بوتنەوەی ئیسلامی و  سۆسیالست و  مەجلس ئەعلا  و  كۆماری ئیسلامی ئێران) , هیچ قەرەبویەك نەكراونەتەوە چ مادی  وە مەعنەویش , تەنانەت  زۆر جاران سەركردەكانی  ئەوكاتیان خۆیان دەبوێرن لەوەی راستییەكانیش باس بكەن .

لە یادی 29 ساڵەی ئەم تاوانە جێی خۆیەتی ئاوڕێك لەو قوربانییە بێ نازانەی گوردانی شوان بدرێتەوە , بە شەهید بناسرێن و لە ریزی شەهیدانی هەڵەبجە بنوسرێن , كێلی رەمزیان لە ناو قەبرستانی شەهیدانی هەڵەبجە بۆ دروست بكرێت, هاوكات پارتە بەشدارەكانی ئەوكاتی ئۆپەراسیۆنەكە بە فەرمی داوای لێبوردن بكەن

بابەتی هاوپۆل

وتەیەک بە بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە، رۆژی سەقامگیر بوونی کۆماری ئیسلامی⁄عەزیز ئاجیکەند

١٢ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ وەبیرهێنەرەوەی داسەپاندنی ٤٢ ساڵ حاکمیەتی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامییە بەسەر وڵاتی ئێراندا. ئەمرۆژانە …