چوار شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2022

زیاتر لە 40 رێكخراو داوای مانەوەی عاسیمە جەهانگیر دەكەن

41 رێكخراوی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا داوا ئەنجوەنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەن لەكۆبوونەوەی خۆیاندا دەنگ لە درێژكردنەوەی ماموریەتی عاسیمە جەهانگیر، رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لەكاروباری ئێران بدات.

رێكخراوەكان لە بەیاننامەكەیاندا روو لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان هاتووە كە سەرنجدان بە بارودۆخی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بووەتە هۆی ئەوەی لە ناوخۆی رژیم قسەوباسێك سەبارەت بە چاكسازیی بێتەئاراوە، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە تەنیا بە درێژەدان بەم سەرەنجە بە بارودۆخی مافی مرۆڤ ئێران دەتوانرێت دۆخێكی باشتر بۆ خەڵكی ئێران لە رووی مافی مرۆڤ دروست بكرێت.

لەبەیاننامەكەدا هەروەها چەندین ئامار لە چوونە سەرەوەی رێژەی لەسێدارەدان لە ئێران ‌وپێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە زۆربەی بەشەكان بڵاوكراوەتەوە.
ئەو 41 رێكخراوە لەكۆتاییدا رایدەگەیەنن كە درێژكردنەوەی ماموریەتی رێپۆرتێری تایبەت، پەیامێكی بەهێز دەبێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران تا پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ جێگەی نیگەرانی ئەنجومەن‌و كۆمەڵگەی جیهانییە‌و ئەو كۆمەڵگایە چاوەڕوانی ئەوەی لە ئێران گۆرانكاری بە ئاراستەی باشتركردنی بارودۆخی مافی مرۆڤدا بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …