شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن / پرشنگ محەمەدی

بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن / پرشنگ محەمەدی

٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن لە گشت خەباتکارانی ڕێگای بەرابەری و یەکسانی ژن و پیاو و ژنانی زۆلم لێکراو پیرۆز بێت. ئەم ڕۆژە لە بنەماڵەی سەربەرزی ژنانی گیانبەختکردوو پیرۆز بێت، کە جێگای خاڵی ڕۆڵەکانیان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ئێمە هەتا هەتاێە، لە ماڵ و ژیان دا دیارە و ون نابێ. ئەم ڕۆژە لە زیندانی یە سیاسی یەکان، لە ژنانی تێکۆشەری شار و گۆندەکان، لە ژنانی پێشمەرگە و لە ئێوەی خۆشەویست پیرۆز بێت .

مێژووی خەباتی ژنانی کوردستان ئەگەڕێتەوە بۆ سالیانێک کە مەستوورەی ئەردەڵانی وەکوو یەکەم مێژوونووسی ژن کوردستانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ، پەروەردە کرد، ساڵیانێک کە ژنان بە جڵ و هۆیەتی پیاوانەوە لە شەڕەکاندا بەشداریان ئەکرد، تەنات لە دەورەەێکیش دا گەیشتونەتە قۆناغی رابەری کردن، وەکوو قەدەم خەیر شیرە ژنی کورد کە بە ماوەی پێنج ساڵ بۆێرانە دژی زۆڵم وزۆر و بێ عەداڵەتی حکوومەتی ڕەزا خان خەباتی کرد و رابەری شوڕشی پشتکوی کرد، تا بە دەعوەت نامەێیک لە لاێەن شاوە لە سەر سفرەی ئاشتیخوازانە رەوانەی زیندان کرا و هەتا ئاخری تەمەنی لە زیندانی شا دا پیر و پەککەوتە بوو.

میژووی خەباتی ژنانی کوردستان ئەگەەڕیتەوە بۆ سالیانێک کە ژنانی دلسۆز و خەباتکاری وەک حەفسە خان، مینا خان و دەیان ژنی دیکە سەرەڕای یارمەتی کردنیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان، هەوڵیان ئەدا بۆ درووست کردنی مەدرەسەی کچانە و هاندانی کچان بۆ مەدرەسە. لە پاڵ ئەمانەش دا ژنانێک، بەڵێ وتن و بێدەنگیان بە نیشانەی کەرامەت هەڵبژاردبوو کە یواش یواش لە ڕێگای خۆاستە نا رەواکانی پیاوسالار دا ئەتوانەوە.

ژنان لە کوردستان بە هۆی چەوساندنەوەی پیاوسالارانە و نەبوونی خوێندەواری و هەروەها بە زۆر بە شوو دان و ژن بە ژن کردن، ئازار و دەردی زۆریان چێشتبوو، هەر بۆێە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان، بۆ یەکسانیی ژن و پیاو، بۆ بردنە سەرەوەی بیری ئازادیخوازانە خەباتیان ئەکرد و سەرئەنجام ئەم مێژووە ئەگاتە ئەم ساڵانەی دوایی و ئەمڕۆ کە بیر و خواستی ژنان گەیشتووەتە ئاستێک کە پرسی ژن وەکوو پرسێکی گرنگ لە کۆمەڵگای کوردستان دا لە ئارادایە.

دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی رژیمی شا و هاتنه‌ سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران، ره‌وتی خه‌بات به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی له‌ نێو ژناندا شێوازێكی دیكه‌ی گرته‌به‌ر. چونكه‌ ئه‌مجار رژیمێك هاته‌ سه‌ر كار كه‌ ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤیشی پێشێل ده‌كرد و له‌م نێوه‌ ژنان زیاترین پشكیان به‌ركه‌وت. ژنی كوردیش كه‌ به‌رده‌وام شان به‌ شانی پیاوان له‌ بزاڤی رزگاریخوازانه‌دا به‌شداریان كردبوو، ئه‌مجار زیاتر له‌ جاران مافه‌ ئینسانیه‌كانی له‌ لایه‌ن رژیمێكی دژه‌ ژن زه‌وت ده‌كرا و ده‌بوو خه‌باتی خۆی چڕتر بكاته‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاری زیاتر.

ژنان له هه‌موو خۆپیشاندانه‌کانی دژ به رژێمی کۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها له شه‌ڕی 24 رۆژه‌ی شاری سنه، زۆر ئازایانه به‌شداریان کردو لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕانەی گەلی کوردیان بە کارو ئازایەتی‌و لێهاتوویان نه‌خشاند.
بەم شێوەێە دەورێکی نۆێی بزوتنەوەی ژنی کۆرد دەستی پێکرد و لە مێژووی کوردستاندا ئەم تابۆ شکێنییە بە ناوی کۆمەڵە و ژنانی کۆمەڵەوە تۆمار کرا.

له‌و سه‌رده‌مه دا له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ رۆڵێکی گرنگی گێڕا و بوو به ئالا هه لگری خه باتی ژنان و له‌ بڕیارێكی‌ ئازایانه‌دا‌ و له‌ گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌ڵسوورانی‌ ئاشكرای‌ خۆی‌دا بڕیاری‌ رێكخستنی‌ ژنانی‌ له‌ ناو ریزه‌كانی‌ خۆی‌ دا‌ و ئه‌م بڕیاره‌ ئازایه‌نه‌یش له‌ رووی‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌‌و واقیعی‌ بوو كه‌ پوتانسیلی‌ بزووتنه‌وه‌که ی‌ باشتر ده‌رده‌خست و کاریگەری لە سەر خەباتی ژنانی کوردستان و بە گشتی لە ئیران دا دانا.

گیانبه ختکردنی جه میله ی غه فاری وه ک یه که مین پیشمه رگه ی ژن و سه‌دان ژنی تێکۆشه‌ریتر له ریزی کومه له دا ئه م راستیەیان سەلماند . خاڵی‌ به‌ هێزی‌ چه‌كدار بوونی‌ ژنی‌ كورد توانی‌ خرۆشی‌ تایبه‌ت به‌ كوردایه‌تی‌ ببه‌خشێت. په‌لاماری‌ چه‌كدارانه‌ی‌ رژێمی‌ ئایینی‌ هه‌رگیز چاوی‌ ئه‌م توێژه‌ی‌ له‌ خه‌بات‌و تێكۆشان نه‌ترساند‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ژنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ كورد به‌ خۆاستی خۆی‌ راسته‌وخۆ تاوی‌ دایه‌ چه‌كی‌ پارێزگاری‌ له‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤایه‌تی‌‌و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌ ناو ریزه‌كانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌دا رێكخران‌و به‌شدارییان له‌ شۆڕش‌و به‌رگریی‌ چه‌كداری‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان كرد.

له‌و قۆناغه‌دا ره‌نگ بێ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ كه‌ ژنانی‌ كورد به‌و رێژه‌ به‌رفراوانه‌ به‌شدارییان له‌ شۆڕشی‌ چه‌كداری‌دا كرد چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ دوورە ده‌ستتر بووبێ، به‌ڵام به‌ پاڵپشتیی‌ بڕیاری کۆمەڵە بوو كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ژنی‌ كورد ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ له‌ چه‌ك هه‌ڵگرتن‌و خه‌باتی‌ چه‌كداریشدا پێشه‌نگه‌‌و له‌ ئازایه‌تی‌دا كه‌م ناهێنێت، چونكه‌ ئیراده‌ی‌ پۆڵایینی‌ خه‌بات‌و به‌رخۆدانی‌ تێدا به‌ هێز بوو. راستییه‌‌ مێژووییەکان‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زۆر به‌ڵگه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن‌و دیارده‌ی‌ ئازایه‌تی‌ ژنی‌ كوردمان بۆ ده‌سه‌لمێنن. دیارده‌ی‌ به‌شداریی‌ له‌ خه‌باتی‌ چه‌كداریدا له‌ روویه‌كه‌وه‌ به‌رگری‌ ئازایانه‌ی‌ ژنانی‌ كورد له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوو‌، له‌ روویه‌كی‌ تریشه‌وه‌ خۆ سه‌لماندنی‌ ژن بۆ ویستی‌ به‌رابه‌ری‌ له‌ گه‌ڵ ره‌گه‌زی‌ به‌رانبه‌ری‌ بوو.

ئه‌مه‌ش فاكتۆری‌ به‌ هێز‌و نۆێ بوو كه‌ ته‌نیا نموونه‌یان ده‌توانین له‌ شۆڕشه‌کەی گه‌لی‌ ویتنام‌ و به‌ربه‌ره‌كانێ ژنانی‌ جیهان له‌ به‌رانبه‌ر نازیسم‌و فاشیزمدا له‌ سه‌رده‌می‌ شه‌ڕی‌ دووهه‌می‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ بدۆزینه‌وه‌. له‌ قۆناغی‌ به‌رگری‌ چه‌كداری‌دا ژنانی‌ كورد سه‌لماندیان كه‌ ده‌توانن پێشمه‌رگه‌ بن‌و باری‌ فیزیۆلۆژی‌ ناتوانی‌ به‌ر به‌ستی‌ هه‌ڵسووران‌و تێكۆشانیان بێت، نه‌ریت‌و كۆمه‌ڵگا‌و یاساكانی‌ ناكرێت به‌ر به‌ خەبات و داهێنانیان بگرێت.

ژنانی کۆمەڵە بوون بە سه‌مبۆلی‌ خۆڕاگری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و هانده‌ری‌ ژنان بوون بۆخەبات کردن لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و مافی یەکسانیی ژن و پیاو پێشمه‌رگه‌ بوونی‌ ژنی‌ كورد به‌ ته‌نیا دروشمێك نه‌بوو. به‌ڵكوو زۆر دیارده‌ی‌ تری‌ به‌ شوێن خۆیدا هێنا كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ جیاواز له‌ ترادسیۆن به‌زێنی‌، به‌كارهێنانی‌ به‌شێكی‌ به‌رچاوی‌ پوتانسیه‌لی‌ كورد بوو كه‌ تا به‌ر له‌ ساڵی‌ 1357ی‌ هه‌تاوی‌ وه‌گه‌ڕ نه‌خرابوو.
ژنانی کوردستان تەجرۆبە و مێژووی خەباتی پڕ لە شانازی خۆیانیان هەێە و لەم ڕێگاێیەدا هەلسووڕاوان و ڕابەرانێکی زۆر پەروەردە بوون. کوردستان بە هۆی ستمی نەتەواێەتی و رەگەزی و هەروەها کێشەی ئابووری، کۆمەڵایێەتی و کولتوورییەوە تایبەتمەندیی خەباتی خۆی هەبووە و ئەم بزوتنەوێیە بەشێکە لە خەباتی ژنان و بۆ لە ناو بردنی کۆماری ئیسلامی و گەیشتن بە کۆمەڵگایێەکی ئازاد و دێمۆکراتیک تێدەکۆشێ

ژنان به گشتی ده‌درێكی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بۆ یه‌كسختنی بیرورا جیاوازه‌كانیان و له‌ ده‌وری یه‌ك كۆ ببنه‌وه بۆ به‌ ده‌ست هێنانی مافه‌كانی خۆیان.
له‌ وه‌ها دۆخێكی هه‌ستیار کە ئێران له‌ به‌رده‌م گۆرانكاری گه‌وره‌دایه‌، یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی ژنان، ئه‌وان چه‌ندین هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده بات. هه‌ر بۆیه‌ به‌شێكی گەورە له‌م ئه‌ركه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی خەباتکارانی کۆمەڵە و ژنانی چالاك و حیزبە سیاسیەکان

8.3.2017

بابەتی هاوپۆل

پایان مهتدیسم آغاز فوادیسم / مام رحمان

مهتدی هیچگاە میراث بجاماندە ازبینش فکری وخصلتهای مبارزاتی واخلاقی وهژمونی سیاسی کاک فواد را که …