چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

جێگری ترامپ: هەرگیز رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ناوەكی

مایك پێنس، جێگری سەرۆك كۆماری ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە دەوڵەتی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ هەرگیز رێگە نادات ئێران بەرەو بەرهەمهێنانی چەكی ناوەكی هەنگاو بنێت.

پێنس، لە كۆبوونەوەیەكی ئیئتلافی جوولەكە كۆماریخوازەكان، رژیمی ئێرانی بەوە تاوانبار كرد كە هاوكاری تیرۆریستان لە چەندین شوێن وەك لوبنان‌و سوریا‌و غەزە دەكات‌و چەك‌و پارەیان بۆ دەنێرێت.

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا هەروەها باس لە رێكەوتنی ئەتۆمی دەكات‌و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە “با بە ئاشكرا بڵێم: سەرۆك كۆماری ترامپ، هەرگیز رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ناوەكی، ئەمەش بەڵێنی ئێمەیە بە ئێوە‌و خەڵكی جیهان”.

مایك پێنس وتیشی “ئێمە بە ئایەتوڵاكانی ئێرانمان وتبوو كە دەبێت چاو لە رۆژژمێر بكەن، سەرۆك كۆمارێكی نوێ هاتووە كۆشكی سپییەوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …