هەڵسوڕاوێكی مافەكانی ژنان لەكرماشان دەستگیركرا

فەرزانە جەلالی، هەڵسوڕاوی مافی ژنان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری كرماشان دەستگیر ‌و رەوانەی شوێنێكی نادیار كرا.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، هاوكات لەگەڵ دەستگیركردنی فەرزانە جەلالی، ماڵی ناوبراو لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە پشكنینی بۆ كراوە.

فەرزانە جەلالی، هەڵسوڕاوی خوێندكاریی‌و داكۆكیكاری مافی ژنانە كە یەكێك لەو كەسانە لە دۆسیەی ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەی شیناوێی ناوچەی پیرانشار‌و سوتانی قوتابییەكانی ئەو قوتابخانەیە، چالاك بووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …