سێ كۆڵبەر بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی دوێنێ شەممە بەهۆی هەرەس‌و رنووی بەفر لە ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان سێ كۆڵبەر گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی رۆژی شەممە  لە نزیک گوندی بێورانی سەر بە شاری سەردەشت رنووی بەفر بەسەر ژمارەیەک کۆڵبەردا هات، تاوەكو ئێستا 12 کەسیان دۆزراونەتەوە و تەندروستی 7 کەسیان باشە، گەڕان بۆ ئەگەری بوونی کۆڵبەری دیکەش لەژێر بەفردا بەردەوامە.

 
لەو رووداوەدا سێ كۆڵبەر بەناوەكانی عەلی محەممەد نەژاد تەمەن 18 ساڵ و خەڵكی سەردەشت، شێرزاد عەبدوڵڵاهی تەمەن 27 ساڵ و خەڵكی سەردەست، هیوا ئیبراهیمی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری بانە گیانیان لەدەستداوە.

 
جێگەی باسە رۆژی هەینیش تیمێکی چوار کەسی لە شاخەوانانی بۆکان لە گەردەنەی خانی بانە کەوتنە ژێر رنووی بەفر و بەهۆیەوە دوو لە شاخەوانەكان بەناوی هەژیر قادریان و محیەدین سەلیمی لە شاخەکانی وەزنەی سەر بە گوندی قولقولەی شاری سەقز گیانیان لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …