چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

جێگری سكرتێری گشتیی حدك هەڵبژێردرا

لەكۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ئاسۆ حەسەن زادە وەك جێگی سكرتێری گشتیی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی “كوردستان‌و كورد” زمانحاڵی فەرمی حدك،  لەو کۆبوونەوەیەدا کە پێش‌نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕێبەندان گیرا، کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکڕات پاش تاوتوێێ چەند پرسێکی تەشکیلاتی جێی ئەندامێکی دەفتەری سیاسیی پڕ کردەوەو جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی هەڵبژارد.

لەو هەڵبژاردنەدا  ئاسۆ حەسەن‌زادە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بە زۆربەی نیزیک تەواوی دەنگەکان سەرەتا بە ئەندامی دەفتەری سیاسی‌و پاشان بە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، کوڕی عەبدووڵا حەسەنزادە، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی ١٣٥٥ ی هه‌تاوی له به‌غدا له دایک بووه. پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. خوێندنی ئه‌کادیمیی له زانکۆکانی فه‌ڕانسه و سویس و له بواری یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ته‌واو کردوه. ساڵی ١٣٨٦ ی هه‌تاوی له کۆنگره‌ی چارده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه و له کۆنگره‌کانی پازده و شازده‌شدا سه‌رله‌نوێ بۆته‌وه ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب. له ده‌‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی حیزب بووه و دواتر له کوردستان له ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی حیزبدا درێژه‌ێ به تێکۆشان داوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …