سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

نتانیاهو: ئێران دوژمنی هەموو جولەکەکانی دنیایە

بنیامین نتانیاهو لە یادکردنەوەی هۆلۆکاستدا رژیمی ئێرانی وەک گەورەترین دوژمنی جولەکەکانی دنیا ناو برد و هیوای خواست دۆناڵد ترامپ رەفتارێکی جیاوازتر لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکای بەرامبەر بەو وڵاتە هەبێت.

ئەمڕۆ هەینی بنیامین نتانیاهو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل لە یادی کارەساتی هۆلۆکاست لە ئورشەلیم لەوتارێكدا ئێرانی بە گەورەترین دوژمنی جولەکە و دەوڵەتی جوو لە دنیا وەسف کردوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ئاماژەی داوە، رژێمی ئایەتوڵاکان بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسڕائیل لە نەخشەی جیهاندا دەکەن، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەدا بێدەنگی هەڵبژاردوە.

وتیشی: گەورەترین و مەترسیدارترین هەڕەشەکان بۆسەر ئیسڕائیل و جولەکەکانی جیهان، لە رۆژهەڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەویش کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …