شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / مه‌رگی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی چ كاریگه‌ریكی به‌ سه‌ر داهاتووی حكوومه‌تی ئێراندا هه‌یه‌؟/ و: عه‌تا ریازی

مه‌رگی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی چ كاریگه‌ریكی به‌ سه‌ر داهاتووی حكوومه‌تی ئێراندا هه‌یه‌؟/ و: عه‌تا ریازی

شیوه‌ن و واوه‌یلایك كه‌ بۆ مه‌رگی ڕه‌فسه‌نجانیان خستووه‌ته‌ ڕێگاوه‌ نیشانه‌یكی دیكه‌ یه‌ له‌ پێناسی پیسی ڕژیمی چه‌په‌ڵ و درۆزنی ئێرانه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ڕۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه‌ ‌ به‌ دووڕوویی و به‌ عاباو عه‌مامه‌وه‌ به‌ نێوی ئایینه‌وه‌ له‌غاوی حكوومه‌تیان وه‌ده‌سته‌وه‌ گرت.

تا كاتێك كه‌ خومه‌ینی زیندوو بوو پاش ئه‌و ئه‌كبه‌ر ڕه‌فسه‌نجانی به‌ قودره‌تمه‌ندترین سیاسه‌توانی ڕژیم ئه‌ژمێردرا.
به‌لام كاتێك كه خومه‌ینی مرد ، عه‌لی خامنه‌یی بوو به‌ جێنشینی ، به‌ره‌ به‌ره‌ یاری پێشینی خۆی( ڕه‌فسه‌نجانی) نییا لاوه‌ كه‌ خۆی ته‌نیا حكومه‌ت بكا.
له‌وكاته‌ولا ڕه‌فسه‌نجانی به‌ره‌ به‌ره‌ قودره‌ت و ده‌سه‌لاتی خۆی له‌ ده‌ست دا.

خامنه‌یی و سپای پاسداران ده‌ستیان كرده‌ به‌هانه‌ تراشی و بۆختیان كردن . به‌ سه‌رۆكی فیتنه‌ دایانه‌ زانین و وتیان كه‌ كوڕه‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هاوینی ١٣٨٨(كه‌ به‌ فیتنه‌ی ٨٨ به‌ ناو بانگه‌) ڕێ خستووه‌.
ڕژیم زۆر تێ كۆشا كه‌ دژی ئه‌و په‌روه‌نده‌ سازی بكه‌ن و هه‌موو جۆر تۆمه‌تێكی دروست و نادروستیان لێ دا.

به‌ڵام ئه‌كبه‌ر هاشمی كه‌سێكی زیره‌ك وكارامه‌ بوو. به‌ هزرو ژیرییه‌وه‌ تووانی له‌ تۆفانی دژواری سیاسییه‌وه‌ به‌ڕی خۆی له‌ ئاوبكێشێته‌و گیانی سالم به‌ ده‌ر بووات. هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ حه‌ریفه‌كانی زۆرتر بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕه‌فسه‌نجانیان ئاڕاسته‌ی فشاروهێرشه‌كانی خۆیان ده‌كرد.
به‌ڵام ئێستا كه‌ ڕه‌فسه‌نجانی مردووه‌و مه‌ترسه‌یكی بۆ كه‌سێكی نییه‌. كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم كه‌ نه‌یانده‌توانی بیبینن هه‌موویان جلی عازییه‌تبارییان له‌ به‌ر كردووه‌و فرمێسكی تێمساحی بۆ ده‌ڕژنن و قسه‌ له‌ گه‌وره‌یی و جامێری و خزمه‌تگوزاری ئه‌م كه‌سه‌ ده‌كه‌ن.
فره‌یك له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ هاتبوونه‌ ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ستیان كردبووه‌ درۆشم دان دژی ڕژیم . له‌ حه‌قێقه‌تا ئه‌مه‌ په‌یامێك بوو بۆ ڕژیم كه‌ تا ئه‌وجێگا كه‌ ده‌كرێ ده‌بێ تاریف له‌ ڕه‌فسه‌نجانییه‌وه‌ بكرێ تاكوو زۆرترین ئستیفاده‌ی سیاسی له‌ مردنی ڕه‌فسه‌نجانی بكرێت.
تونڕه‌وه‌كانی ڕژیم له‌ حه‌فته‌ی ڕابردووا نه‌ ته‌نیا به‌ تاریف و ستایشته‌وه له‌ ڕه‌فسه‌نجانییه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵكوو به‌ هێمای یه‌كیه‌تی و ‌یه‌كگرتوویی میله‌تی ده‌زانن.

ئه‌مڕۆ كه‌ هاشمی مردووه‌ و مه‌ترسه‌یكی نه‌ماوه‌ ده‌توانن بۆ سوود وه‌رگرتن هه‌ر تاریف و ستایشتی لێ كه‌ن.
به‌ هه‌مان شێوه‌ بوو كه‌ ڕژیم ڕووحۆڵا خۆمه‌ینیان تا ڕاده‌ی ئیمام و په‌یغه‌مبه‌ری برده‌ بانه‌وه‌ و قه‌ورێكیان بۆ دروست كرد كه‌ له‌ مه‌رزه‌ڵی فره‌یك له‌ ئیمامه‌كانیان پڕ شكۆتره‌.
عه‌لی خامنه‌یی له‌ نێوی خۆمه‌ینی بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی خۆی كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر بووچكترین ترسی له‌وه‌ی بووایت كه‌ نێوی خۆمه‌ینی ببێته‌ ڕه‌قیبێك بۆی بێ گومان ده‌ستووری ده‌دا كه‌ قه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵ وه‌شنن. هه‌روه‌های كه‌ له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تا ستالینیان تا ڕاده‌ی خودایی بردووه‌ بانه‌وه‌ و چه‌ن ده‌هه‌یك به‌ شوێن نوتقی خروشچێفا وه‌هادایان به‌ زه‌وینا كه‌ تیكه‌ تیكه‌ بووه‌وه‌.
ئێرانییه‌كان هه‌مووان ده‌زانن كه‌ هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ئاڵقه‌یك بوو له‌ زه‌نجیری ڕژیم كه‌ شه‌ریكی هه‌مووی جینایه‌ته‌كانی ئه‌و دامده‌زگایه‌ بوو.
ئه‌وده‌ستی له‌ ناو قه‌تڵه‌كانی زه‌نجیره‌ییا بوو ، ئه‌و بوو كه‌ ده‌ستووری قه‌تڵی شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێانی دا،له‌ هه‌موو بابه‌تێكه‌وه‌ زه‌ره‌روزییانێكی قورسی بۆ‌ ئێران و مه‌ردمی ئێرانی بوو.

به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا له‌ دۆگماتیسم( واته‌ سه‌روشك) به‌ دوور بوو و به‌ شێوه‌یكی پراگماتیك(واقعبینانه‌) كاری ده‌كرد.
به‌ڵام پراگماتیك بوونی به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ ڕه‌فسه‌نجانی كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر و به‌ویژدان و مرۆڤ بوو.
چوونكوو ئه‌ویچ به‌ دڵ و به‌ گیان ده‌یه‌ویست كه‌ بافتی لاساری ڕژیم ده‌ست نه‌خوات.
به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوو كه‌ رژیم ده‌بێ جار جارێ له‌غاوه‌كه‌ شل بكاته‌وه‌ ئه‌گینا مه‌ردم هه‌ڵده‌ستن.
ئه‌وچته‌ی كه‌ له‌ ساڵی ٧٦دا له‌ یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تا ڕووی دا، بۆ ڕه‌فسه‌نجانی ده‌رسێك بوو كه‌ ڕژیمی ئێران هه‌بووات عیبره‌تی لێ بگردایت.
ئه‌و له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ بوو كه‌ ئه‌گه‌ر ڕژیم سه‌روشك بمێنێته‌وه‌ مه‌رم هه‌ڵی ده‌وه‌شنن.
بۆیه‌ كه‌ پرۆژه‌گه‌رێكی به‌ ده‌وڵه‌ت پێشنیار كرد كه‌ به‌ ڕوواڵه‌ت پێشكه‌وتوو بوون به‌ڵام له‌ ڕاسته‌قینه‌دا پرۆژه‌گه‌لێك بوون بۆ به‌رگیری له‌ هه‌ڵوه‌شیانی ده‌وڵه‌ت.
له‌ چووار چێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌گه‌ره‌ بوو كه‌ له‌م ده‌مه‌ودوواییه‌ ڕه‌فسه‌نجانی پێشنیاری كردبوو كه‌ یه‌كه‌سالاری ویلایه‌تی فه‌قیه بكرێ به‌ تاقم ‌سالاری.
چ كه‌سێ باشتر له‌ ڕه‌فسه‌نجانی ده‌یتوانی بزانێ كه‌ له‌ ده‌ورانی ویلایه‌تی فه‌قیه عه‌لی خامنه‌یی چ هه‌ڵه‌گه‌رێكی زلزلی كردووه‌ و چ كاره‌ساتێكی بۆ ده‌وڵه‌ت و مه‌ردمی ئێرانی دروست كردووه‌.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ كۆمه‌ڵ(تاقم سالاری) به‌ جێگای حكوومه‌تی تاكه‌ كه‌سی ده‌یتووانی ده‌فره‌تێ بۆ ڕه‌فسه‌نجانی پێك بێنێ كه‌ دیسان هه‌ر وه‌ك ئه‌و ده‌ورانه‌ی كه‌ خۆمه‌ینی زیندوو بوو له‌ ته‌سمیمگیری سه‌رۆكایه‌تییا شه‌ریك بێته‌وه‌ و بتوانێ به‌ر هێندێك له‌ هه‌ڵه‌كانی رژیم بگرێت.
هه‌روه‌های كه‌ له‌ ده‌ورانی خۆمه‌ینییا ڕه‌فسه‌نجانی دڵو جه‌رگی ئه‌وی بوو كه‌ به‌ خۆمه‌ینی بڵێت ده‌ست له‌ وشكه‌سه‌ری هه‌ڵبگرێت و دووایی به‌ شه‌ڕی ئێران عێڕاق بێنێ ئه‌گینا ڕژیم ده‌ڕۆخگێت.

ڕه‌فسه‌نجانی بوو كه‌ به‌ خۆمه‌ینی قه‌بووڵاند كه‌ هزری له‌ ناو بردنی سه‌دام له‌ بیر بباته‌وه‌ چوونكوو ئه‌مه‌ خه‌یاڵێكه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ خه‌ونا ده‌توانین بیبینین.
خامنه‌یی نه‌یده‌ویست كه‌ به‌ شێوه‌یكی تێكڕا له‌ قودره‌ت دوور بخرێته‌وه‌. چوونكوو ده‌یزانی كه‌ ڕه‌قیبێكی زۆر زیره‌كه‌ و له‌ داهاتووا ده‌توانێ ده‌ردیسه‌ری بۆ دروست بكا. بۆیه‌ كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ خۆشی لێ نه‌ده‌هات خامنه‌یی ڕه‌فسه‌نجانی ،،رییس مجمع تشخیص مصلحت نظام،، هێشته‌وه‌. له‌ هه‌مانكاتدا نه‌ ته‌نیا ئیجازه‌ی پێ نه‌دا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمارییا هاوبه‌شی بكات هه‌روها نه‌یهێشت كه‌ بڕواته‌ ،،مجلس شورای اسلامی،،. به‌ شێوه‌یك گڕیان له‌ هژماردنی ده‌نگه‌كان دا كه‌ هاشمی نه‌یتووانی بڕواته‌ مه‌جلیس. پاشان وتیان كه هاشمی خۆی خۆی كێشاوه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ریاست مجمع تشخیص مصلحت نظام ده‌بێ بڵین كه‌ ساڵهای ساڵه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ هیچ كاریگه‌ریكی له‌ سه‌ر به‌ڕێو به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت و ڕژیما نییه‌. ئه‌ندامه‌كانی كه‌ به‌ ده‌ستی ڕێبه‌ری ڕژیم هه‌ڵده‌بژێرگن ته‌نیا ڕۆڵێكی مه‌شوه‌ره‌تییان هه‌یه‌.
عازییه‌بارییه‌كان بۆ مه‌رگی ڕه‌فسه‌نجانی ئه‌و ده‌ورانه‌ ده‌خه‌نه‌ بیرمانه‌وه‌ كه‌ خوێنده‌واران ده‌ستیان كردبووه‌ خۆپیشاندانگه‌رێكی گه‌وره‌ له‌ ناو خیابانه‌كانا و پایه‌كانی ڕژیمیان خسته‌بووه‌ له‌رزینه‌وه‌. له‌ م خۆپیشاندانه‌وه‌گه‌ره‌ خوێنده‌واران وێنه‌كانی خامنه‌ییان ده‌سووتاند درۆشمی مردن بۆ ویلایه‌تی فه‌قیهیان ده‌دا.
له‌و سه‌ر ده‌مه‌ خامنه‌یی وه‌ها ترسی لێ كه‌وتبوو كه‌ به‌ چاوانی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ هاتبووه‌ ناو خۆپیشانده‌ران و ده‌یوت،، بهێڵن كه‌ خوێنده‌واران خۆپیشان بكه‌ن و وێنه‌ی ن بسووتنن،،
به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتداخامنه‌یی ده‌ستووری هێرش به‌سه‌ر خوێنده‌وارانی دا.
جه‌نایاتی ئه‌وده‌ورانه‌ی حكوومه‌تمان له‌ بیره‌.

ساڵهای ساڵه‌ كه‌ ڕژیمی خامنه‌یی تووانویه‌تی خوێنده‌واران مه‌هار بكات و له‌ گۆڕه‌پانی سیاسه‌تا دووریان بخاته‌وه‌ و ئیعتێرازه‌كانی مه‌رمی كۆنترۆل بكات.
هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی یه‌كێك له‌ كه‌سانی ده‌گمه‌نی ڕژیم بوو كه‌ به‌ ئاشكرا له‌ خامنه‌یی داوای كردبوو كه‌ میر حۆسه‌ین و مه‌هدی له‌ زیندانی ماڵی ئازاد بكات و له‌ ڕێگای ئاشتی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌نگاو بگۆزێته‌وه‌.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ توولی ئه‌م چووارساڵه‌ وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار ئاوا دڵ و جه‌رگێكی نه‌بووه‌- هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ ناڕاسته‌خۆ ئاماژه‌ی به‌ ئازاد كردنیانی كردووه‌.
به‌ڵان سپای پاسداران و عه‌لی خامنه‌یی له‌ سه‌ر ه‌م باوه‌ڕنه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌غاوی لاساری و زۆروتن و زۆڵم وستم شل كه‌نه‌وه‌ و مووسه‌وی و كه‌رووبی هه‌ڵ گه‌ڕنه‌وه‌ سه‌ر ژیانی ئاسایی مه‌ترسه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ شه‌پۆلێكی تازه‌ له‌ ئیعتێرازی مه‌ردمی ده‌ست پێ بكات و داهاتووی ڕژیم بخاته‌ مه‌ترسه‌وه‌.
به‌ براوردێك كه‌ له‌ ڕژیمی ڕۆحانی كردمان دیمان كه‌‌ له‌ توولی ئه‌م سێ و نیم ساڵه‌ كه‌ له‌ حكوومه‌تی ده‌گوزه‌رێ نه‌ ته‌نیا مافی مرۆڤ به‌ره‌وه‌ چاكه‌ نه‌ڕوێشتووه‌ به‌ڵكوو خه‌راپتریچ بووه‌ و زۆڵم وستمه‌كان به‌ سه‌ر مه‌ردما به‌رفراوانتر بوون.
له‌ به‌راورده‌ سیاسییه‌كا ده‌ڵێن كه‌ مه‌رگی ڕه‌فسه‌نجانی به‌ختی سه‌ركه‌وتنی ڕۆحانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌م به‌راورده‌ ده‌توانێ دروس بێت. چوونكوو هه‌میشه‌ ڕه‌فسه‌نجانی جار جار به‌ ئاشكارا و جاجار به‌ نهێنی له‌ ڕۆحانی پشتگیری ده‌كرد. به‌ تایبه‌ت له‌ كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاندید بوون مه‌حرووم كرابوو به‌ هه‌مووی هێزی خۆیه‌وه‌ له‌ ڕۆحانی پالپشتی ده‌كرد.
به‌ڵام ئێستا له‌ ناو بافتی سیاسی ئێرانی پاش ڕه‌فسه‌نجانی شانسێك بوۆ سه‌ركه‌وتنی ڕحانی ماوه‌ته‌وه‌؟
له‌ ده‌ورانی موحه‌مه‌د خاته‌می ، هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ به‌ دڕكی چاوی قۆڵی توندڕه‌وه‌كان ئه‌ژمێردرا، ئیمكانی ئه‌وه‌یان پێ دا كه‌ دووجار ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.
به‌ڵام موحه‌مه‌د خاته‌می له‌ گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانیا ته‌وفیرێكی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌:
خاته‌می ئه‌هلی كێبه‌ركێ نه‌بوو، پیاوێكی بێ ئازار بوو، به‌ باشی قسه‌ ی ده‌كرد. قسه‌ی نیوان ژیاره‌كانی ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێندێك به‌ توندی ڕه‌خنه‌یان لێ بگردای له‌ گۆڕه‌پانی خه‌باتا ده‌ر ده‌چوو.

به‌ڵام حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌هلی مشت ومڕه‌، ڕاده‌وێستێ و قسه‌ی خۆی ده‌كا.
له‌ دیتی قۆڵی توندڕه‌وی ڕژیمه‌وه‌ كه‌سانێكی وا نابێت فره‌تر له‌ چووارساڵ سه‌رۆك كۆماری( هه‌ر چه‌ند كه‌ پۆستێكی فه‌رمایشتییه‌) بكه‌ن.
به‌ هه‌ر حاڵ زۆر سه‌خته‌ كه‌ به‌ وردی كاریگه‌ری مه‌رگی ڕه‌فسه‌نجانی به‌ سه‌ر داهاتووی ڕۆحانیا بنرخێنین.
هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی مرد به‌ڵام به‌عیده‌ كه‌ ئاو له‌ ئاوا ته‌كان بخوات.

بابەتی هاوپۆل

پایان مهتدیسم آغاز فوادیسم / مام رحمان

مهتدی هیچگاە میراث بجاماندە ازبینش فکری وخصلتهای مبارزاتی واخلاقی وهژمونی سیاسی کاک فواد را که …