سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

عەرەبستان: ئێران تاوانبارێكی كردوەتە باڵیۆزی خۆی لە عێراق

سامر سەبهان وەزیری كاروباری كەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە و باڵیۆزی پێشووی سعودیە لە عێراق ڕایگەیاند: باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق تاوانباری جەنگە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواكراوە.

سەبهان ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێكدا بڵاویكردەوە” ئێران تاوانباری جەنگ و داواكراوێكی كردووە بە باڵیۆزی وڵاتەكەیان لە عێراق بەڵام داوادەكەن كونسوڵخانەی سعودیە لە هەولێر دابخرێت”.

سەبهان ڕایگەیاند ” لەوبارەیەوە گوێبیستی هیچ ڕونكردنەوەیەكی عێراقیەكان نەبووین! سەروەریەكی ڕاستەقینەی گشتگیر هەیە “.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی رژیم بە كۆدەنگی لەگەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرتیپ ئیرەج مەسجدی ڕاوێژكاری پێشووی سولەیمانیان وەكو باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاریكردوە.

ئیرەج مەسجدی
مەسجدی لەساڵەكانی شەڕی ئێران و عێراق، چالاكییەكانی لە هێزی سوپای قودسی سوپای پاسداران بووە‌و وەك سەرۆكی ستادی قەرارگای رەمەزان، یەكەمین قەرارگای دەرەوەی سنورەكانی سوپای پاسداران كاریكردوە كە ئەوكات لە ژێر فەرماندەیی محەمەد باقر زوڵقەدر بوو.
مەسجدی دواتر بوو بە فەرماندەی قەرارگای رەمەزان‌و لە هێزە ملیشیاكانی دژی رژیمی سەدام وەك سوپای بەدر پشتیوانی تەواوی دەكرد.
ئیرەج مەسجدی كە ئێستا رۆڵێكی گەورەی لە حوزوری سوپا لە سوریە‌و عێراق هەیە، لە رۆژانی رابردوودا رایگەیاندبوو كە هێڵی پێشەوەی ئێران لە ئێستادا “موسڵ‌و لوبنان‌و حەڵەب‌و سوریایە”.
مەسجدی بەناوی باڵوێزی ئێران لە عێراق، فەرماندەی میلیشیا شیعەكانی عێراق دەكات. كە پێشتر لەلایەن حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی پێشووی ئێران لەعێراق سەرپەرستی دەكرا.
دانایی فەر رۆڵێكی گرنگی لەسەر چۆڵكردنی ئۆردوگای ئەشرەف‌و كردنە دەرەوەی هێزەكانی موجاهیدینی خەڵق لە عێراقدا بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …