چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەندامێكی سەركردایەتی حدك دەستی لەكار كێشایەوە

پاش ئەوەی مستەفا مەولودی وەک سکرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان دیاریکرا، گوڵاڵە شەرەفکەندی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

گوڵاڵە شەرەفکەندی لە فەیسبووک لە پۆستێکی کورتدا رایگەیاندووە ” وازی هێناوە”، بەڵام روونی نەکردۆتەوە کە وازی لە رێبەرایەتیی یان ئەندامەتی خۆی لەو حیزبەدا هێناوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژی کورد، دەسلەکارکێشانەوەی گوڵاڵە شەرەفکەندی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دیاریکردنی مستەفا مەولوودی بۆ پۆستی سکرتیری بووە.

وازهێنانی گوڵاڵە شەرەفكەندی لەكاتێكدایە كە پێشتریش کاوە ئاهەنگەری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدک لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە رێبەریی حدک راگەیاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …