پێنج شه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / سیاسی / دەست لەكاركێشانەوەی خالید عەزیزی پەسندكرا

دەست لەكاركێشانەوەی خالید عەزیزی پەسندكرا

كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردستان ـ حدك بە زۆرینەی دەنگ داواكاری خالید عەزیزی بۆ دەست لەكار كێشانەوەی پەسند كرد.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆسپۆست ھەر ئەمرۆ (یەكشەممە) كۆمیتەی ناوەندی حدك سكرتێرێكی نوێ ھەڵدەبژێرێت

ھەر یەك لە مستەفا مەولوودی جێگری سكرتێر و ئاسۆ حەسەنزادە ئەندامی سەركردایەتی پاڵێوراون بۆ پۆستی سكرتێری گشتی حدك.

خالید عزیزی پێشتر دەست لەكار كێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەركردایەتی حزبەكەی كردبوو، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی دەست لەكاركێشانەوەی پەسند كرا.

ئاسۆ حەسەنزادە كوڕی سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ـ حدكا، عەبدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌یه‌ كە پاش كۆنگرەی سێزدەیەم لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كادر و ئەندامان لەو حزبە جیا بووەوە.

بابەتی هاوپۆل

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کچانی شین ئاباد لە بەرانبەر دەفتەری سەرۆک کۆماری ئێران

کچانی برینداری کارەساتەکەی قوتابخانەی شین ئاباد، بۆ وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان،لە …