یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / كولتوور / سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە بەرپرسانی رژیم لەو شارە رێگری لێدەكەن.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ بەرپرسانی رژیم لەشاری سنە كۆنسێرتەكەی یەڵدا عەباسییان بە بیانوی ماتەمینی هاشمی رەفسنجانی رێگری لێكردوە.

یەلدا عەباسی رایگەیاند، نیشاندانی ماتەمینی سەرۆك كۆماری پێشوو وەك بیانوویەك نیشاندراوە ئەگینا دەسەڵاتدارانی سنە بۆخۆیان رێگە بە كۆنسێرتەكە نادەن. هیوادارم خەڵكی سنە پشتیوانی لە ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە بكەن.

یەلدا عەباسی كچە كوردێكی خۆراسانە و لە باكووری ئیران دەژی. ئەو لە تەمەنی 12 ساڵیدا بوو لەرێگای دایكی دەستی بە گۆڕانی گوتن كرد و ئێستا نزیكەی 19 ساڵ تەمەنیەتی. ئەو خاوەنی دەنگێكی زوڵالە و چەندین سترانی هەیە، بەڵام زیاتر بە گۆڕانی “لێ یارێ” ناسراوە كە بۆ كۆبانێ و كوردانی ئێزدی شنگاڵ گوتویەتی.

بابەتی هاوپۆل

چالاکی مەدەنی کورد  لەشاری ســنە  دەستگیر کرا

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، دوایی بانکهێشت کردنی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا