20 بەندكراوی سیاسی پشتیوانی لە سەعید شێرزاد دەكەن

٢٠ زیندانیی دیکە پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی سەعید شێرزاد دەربڕی كە نزیكەی 40 رۆژە مانی لەخواردن گرتووە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ٢٠ زیندانیی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە نامەیەکدا بۆ عاسیمە جەهانگیری، هەواڵدەری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، داواکاری پشتیوانیی ناوەندە نێونەتەوەییەکان لە سەعید شێرزاد بوون.

لە نامەی ئەو ٢٠ زیندانییە سیاسییەدا هاتووە کە؛ چەندین جار لەلایەن زیندانیان و بنەماڵەکانیانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێل کردنی مافە مرۆییەکانی زیندانیانی بەند کراو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، وتووێژ، نامەنووسین، بەدواچوون بۆ دۆخی ناجێگری زیندانیان کراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە نەدراوەتەوە.

ئەو ٢٠ زیندانییە، لە ٣٨ـەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی سەعید شیرزاد دا، لەو نامەیەدا کە بۆ عاسیمە جەهانگیریان نووسیوە، ئاماژە بە مردنی دوو زیندانیی سیاسی وەک هۆدا سابیر و ئەکبەر محەممەدی کە بە هۆی مانگرتن لە خواردن، لە زینداندا گیانیان لەدەست دابوو کراوە، و داوایان لە ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران و ناوەندە نێونەتەوەییەکان کردووە کە لە هەموو ئامرازێک بۆ پاراستنی گیانی سەعید شێرزاد کەڵک وەربگرن.

واژۆ كارانی ئەو نامەیە بریتین لە: شاهین ئیقدامی، فەرید ئازموودە، بێهزاد تەرەحۆمی، ڕەزا ئەکبەری، ئیرەج حاتەمی، خالید حەردانی، لەتیف حوسێنی، واحید خەلووسی، جابر عابدینی و ئیبراهیم فیرووزی، هەمزە سەواری، حەسەن سادقی، ئەبوولقاسم فولادوەندی، فەرهاد فەهەندژ، ئیبراهیم فیروزی، ڕەزا کاهە، ئەحمەدکەریمی، ساڵح کۆهنە دل، سەعید ماسووری، زانیار مورادی و بێهنام مووساوەند.

سەعید شێرزاد چالاکی سیاسیی کورد خەڵکی شاری کرماشانە و پێشتر و هاوکات لەگەڵ مانگرتنی لە خواردن، نامەیەکی ڕەوانەی دەرەوەی زیندان کردبوو کە لەوێدا ئاماژەی بە “بێڕێزیی بەردەوامی مەئموورەکان بە بنەماڵەی زیندانییەکان، دەستبەسەر کردنی ئەندامانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، پێشگرتن لە ڕەوانەکردنی زیندانیانی سیاسی بۆ ناوەندی دەرمانی و ئازار و ئەشکنجەی زیندانیانی سیاسی و ڕەوانەکردنیان بە زۆرەملی بۆ دادگاە، بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕیبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …