سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دەزگای ئاسایش تۆمەتبارانی تەقینەوەکانی کۆیەی دەستگیر كرد

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری تەقینەوەکانی کۆیەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دوای ڕووداوی تەقینەوەکانی شەوی 20 لەسەر 21\12\2016 لە نزیک بارەگای حیزبی دیموکراتیی کوردستان (حدک) لە شاری کۆیە، بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لێژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکھێنراوە لە ژێر چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەئەندامێتیی (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین)، لێژنەی لێکۆڵینەوە بەسەرپەرشتیی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەست بەکاربوون.

ئەوەش ئاشکرا کراوە: ”لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە کراوە و سەرەداوی باش بەدەست ھاتوون لەسەر بنەمای زانیاری ورد و بەڵگە و دۆکۆمێنتەکانی پشت ڕووداوەکە، دەزگای ئاسایش توانی 2 کەسی تۆمەتبار بەگومانی تێوەگلان لە تاوانەکە دەستگیر بکات بە ناوەکانی (ش.ع) لەگەڵ (پ. گ ) و بەپێی ماددەی (2) لە یاسای ژمارە (8) ی ساڵی 1992ی پەرلەمانی کوردستان“.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، بکەری سەرەکیی ئەنجامدەری ڕووداوەکە ئاشکرا کراوە و دوای دۆزینەوەی ناسنامە و زانیاریی کەسێتیی ئەنجامدەری تاوانەکە و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلی تایبەت بە تۆمەتبارەکە، بەڵام خۆی ھەڵاتووە و ”ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی چڕ کراوەتەوە“.

لە کۆتاییشدا دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و لەکاتی گەیشتنیان بە ئەنجامی کۆتایی، ”ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەین“.

لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی بەردەم بارەگای حدک لە شاری کۆیە، 5 پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتیی کوردستان و 2 کارمەندی ئاسایشی کۆیە شەھید بوون و 3ی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …