سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دکتۆر ناسر ئێرانپور ماڵئاوایی لە ژیان كرد

دكتۆر ناسر ئێرانپور، نوسەر‌و وەرگێڕ‌و بیرمەندی خەباتكاری كورد ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

ئەمرۆ 4ی بەفرانبار (24ی دێسامبری 2016) دكتۆر ناسری ئێرانپور، نوسەر‌و وەرگێڕ‌و بیرمەندی كورد كە بەشێكی زۆر لە ساڵانی تەمەنی لە مەنفا ژیا ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

د. ئێرانپور لەماوەی ئەو ساڵانەدا كە لە غوربەت ژیان بە نوسین‌و وەرگێڕانی دەیان بابەتی پەیوەندیدار بە دۆزی رەوای كورد‌و بەرگریی لەمافەكانی نەتەوەكەی، خزمەتێكی گەورەی بە گەل‌و نەتەوەكەی كرد.

وەك لە ماڵپەڕەكەی خۆیدا بە قەڵمی خۆی نوسیویەتی دكتۆر ناسر ئێرانپور لە تەمەنی 21 ساڵان‌و لە ساڵی 1984ەوە لەمەهابادەوە بەرەو وڵاتی ئاڵمان كۆچ دەكات.

زۆربەی بەرهەمەكانی د. ناسر ئێرانپور لە زمانی ئاڵمانییەوە بۆ زامانی فارسییە كە بەشێكیان ئەو یاسا نوسراوو دیكۆمینتانەن كە پەیوەندییان بە مافی نەتەوەیی‌و سیستمی سیاسی‌و بەرێوەبردنی وڵات لە چەندین وڵاتی فرەنەتەوەی جیهان دەكات.

هاوكات بە نوسینی چەندی وتاری بەنرخ‌و بەشداری لە چەندین دیمانەی تەلەفزیۆنی‌و رادیۆیی ‌و بەشداریی لە كۆبوونەوەی سیمینارەكان لەماوەی ساڵانی رابردوو، رۆڵێكی گەورەی لە بەهێزكردنی بنەمان فكری‌و تیۆرییەكانی لایەنگرانی پرسی مەشروعیەتی نەتەوەی كورد‌و پوچەڵكردنەوەی بۆچوونی نەیارانی بزوتنەوەی كورد بەتایبەتی شۆڤینیستە ئێرانییەكان بینی.

بەداخەوە ئەمرۆ شەممە 4ی بەفرانباری ساڵی 1395، د. ناسری ئێرانپور بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …