چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

ئامینە کاکە باوە بە کەسایەتی ساڵ لە سوید هەڵبژێردرا

ئامینە کاکە باوە ئەندامی پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ وەک کەسایەتیی ساڵی سوید هەڵبژێردرا.

ئامینەی كاكە باوە پێشێلکارییەکان بەرامبەر دۆسیەی ژنان و بەرامبەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین و مافەکانی گەلی کورد بەشێوەیەکی گشتی، لە ریزی پێشەوەی داکۆکیکاران بووە.

ئامینەی کاکە باوە خەڵكی ئاوایی تورجان سەر بەشاری سەقزە و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دەبێتە بە پێشمەرگەی کومەڵەو چەند ساڵێک لە ریزەکانی پێشمەرگەدا خەبات دەکات، ئەو کاتەش کوردستان بەجێدەهێڵیت و دەچێتە وڵاتی سوید دەست، دەکات بە خوێندن و خۆ پێگەیاندن و، لە کاری سیاسیشدا لە نێو پارتی چەپی سویدیدا جێگەی خۆی دەگرێت، بەهۆی چالاکیەکانیشیەوە لەنێو ئەو پارتەدا سەردەکەوێت و، بۆ دوو خوولە بە پەرلەمانتاری سوید هەڵدەبژێردرێت، لە سەر ئاستی سوید و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا لە نێو ژناندا بەتایبەتی ژنانی چەپ و فیمینیست، جێگەی دیارە.

ئامینە، هەمیشە لەسەر پرسەکانی خەڵکی کوردستان لە رێزی پێشەوەی داکۆکیکارانە ، بۆ پرسی رۆژئاوا، باکوری کوردستان و نەهامەتییەکانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک ژنێکی بوێربووە.

خەڵاتەکە ساڵانە لەلایەن گۆڤارێکی هەواڵی سویدیەوە دەبەخشرێت کە ناوی ” فۆکس “ە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …