چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خەڵاتی ساخارۆف بەخشرایە دوو کچی کوردی ئێزیدی

نادیە موراد و لەمیا بەشار، هەردوو کچە کوردی ئێزیدی کە لەدەستی داعش رزگاریان بووە ئەمرۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆفیان پێ بەخشرا.

ئەمرۆ 13/12 لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ، خەڵاتی ساخارۆف كه بەهاكەی 50 هەزار یۆرۆیە بەخشرایە دوو کچە کوردە ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش.

خەڵاتەکە، بە ناوی ئەندێری ساخارۆڤ زانای ئەتۆمی رووسی ناونراوە كە ژیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بیری ئازاد لە سۆڤێتی جاران تەرخانکردبوو و، بۆ یەکەمجار خەڵاتەكه بە هاوبەشی بەخشرایە نێلسۆن ماندێلا، سەرۆکی باشووری ئەفریقا و ئەنتۆنی تیخۆنۆڤیچی، نووسەر و بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ لەساڵی 1988.

هەریەکە لە نادیە موراد و لەمیا بەشار پێش وەرگرتنی خەڵاتەکە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دوان و ئاشکرایان کرد، خەڵاتەکە دەبەخشنە هەر کەسێک کە پێویستییەتی.

لەکاتێکیشدا پێشمەرگە لەبەرەکانی شەڕ دژی داعش شەڕ دەکات، نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی “من سوپاسی هەر کەسێک دەکەم کە ئامادەیە رۆحی خۆی ببەخشێت لە شەڕی دژی داعش، چونکە ئەوان هیچ سۆزێکیان لەدڵدا نییە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …