سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / جیهان / لەسەر تەقینەوەكانی ئیستانبول دوو پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیركران

لەسەر تەقینەوەكانی ئیستانبول دوو پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیركران

پۆلیسی ئەنكارا بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر تەقینەوەكانی ئیستانبول دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە)ی دەستگیر كرد.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی حوڕیەت، “چاغلار دەمیرل” ‌و “بەسیمە كونجا” دوو ئەندامی پەرلەمانی توركیا سەر بە هەدەپەن كە بە تۆمەتی پەیوەندی بە تەقینەوەكانی یەكشەممەی رابردووی شاری ئیستانبول دەستگیركراون.

لە تەقینەوەكەی رۆژی یەكشەممەی رابردووی شاری ئیستانبول 44 كەس كوژران‌و زیاتر لە 100 كەس برینداربوون.

بەپێی هەواڵەكە پەرلەمانتار “بەسیمە كونجا” تا ئەنجامی بڕیاری دادگا ئازاد كرا.

بابەتی هاوپۆل

احضار جبار دستباز به اداره اطلاعات سنندج

یکی از فعالین مدنی و روزنامه‌نگاران فعال اهل دیواندره و ساکن سنندج، توسط اداره اطلاعات …