دوو شه‌ممه‌ 28 ئایار 2018
ماڵەوە / کوردستان / بۆكان.. مامۆستایەكی زانكۆ لەسەر كار دەردەكرێت

بۆكان.. مامۆستایەكی زانكۆ لەسەر كار دەردەكرێت

مامۆستایەكی بەشی مێعماری زانكۆی ئازادی بۆكان، بەهۆی سازكردنی ۆركشۆپێك بۆ خوێندكارانی كوڕ‌و كچی ئەو زانكۆیە، لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆكە لەسەركار دەردەكرێت.

بەپێی ئەو هەواڵەی بەزاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی پێنجشەممە 18ی سەرماوەز، لەلایەن “هێمن قارەمانی” مامۆستای مێعماری زانكۆی ئازادی بۆكان، ۆركشۆپێك بۆ خوێندكارانی بەشی مێعماری ئەو زانكۆیە دەكرێتەوە كە تێدا خوێندكارانی كوڕ‌و كچ لە كارێكی هاوبەشدا تەڕاحی لەسەر پارچەیەك بە درێژایی 30 میتر دەكەن.

بەڵام پاش ماوەیەك لە بەڕێوەچوونی ۆركشۆپەكە‌و سەرەڕای ئەوەی حەراسەتی زانكۆی ئازادی بۆكان ئاگاداری بەڕێوەچوونی ئەو ۆركشۆپە بووە، بەڵام بە بڕیاری حەراسەت‌و سەرۆكایەتی زانكۆ ۆركشۆپەكە كۆتایی پێدێت‌و مامۆستا هێمن قارەمانی لەسەر كارەكەی دەردەكرێت.

هێمن قارەمان لە یاداشتێكدا سەبارەت بەو بڕیارەی حەراسەت‌و سەرۆكایەتی زانكۆ دێتە دەنگ‌و ناڕەزایی خۆی بەو بڕیارە دەردەبڕێت.

هێمن قارەمانی لەو کەسانە بوو کە لە تاقی کردنەوەکانی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی واتە ١٩٩٨ی زایینی توانی لە لیستی ١٠ کەسی سەرکەوتووی ئێراندا جێێ خۆی بکاتەوە و رشتەی مێعماری لە زانکۆی تاران بە سەرکەوتوویی تەواوبکات و هەروەها یەکێک لە نیگار کێش و تەراح و دیزاینێرە بە تواناکانی شاری بۆكانە.

بابەتی هاوپۆل

شەپۆلی نوێی مانگرتنەکان، داخستنی بازار وپاساژەکانی تاران