هه‌ینی 14 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / كچێكی بەندكراوی كورد لە زیندانی تەورێز بارودۆخی نالەبارە

كچێكی بەندكراوی كورد لە زیندانی تەورێز بارودۆخی نالەبارە

شەهلا محەمدیانی كچە كوردێكی شاری مەهابادە كە لەسەرماوەزی ساڵی 94 لە لایەن دادگای مەهابادەوە بەتۆمەتی پەیوەندی بە حیزبە كوردییەكان بە 4 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.

شەهلا، تەمەن 28 ساڵ ماوەی 67 رۆژ لە ژووری تاكەكەسی زیندانی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لە ژێر ئەشكەنجە‌و لێپرسینەوە بووە‌و لە ئێستادا ماوەی 10مانگە لە زیندانی شاری تەورێز بەند كراوە.

بەوتەی برای شەهلا محەمەدیانی، لەزیندانی ئیتلاعات ئەشكەنجەی زۆری دراوە‌و لەئێستادا شانی چەپی بەهۆی لێدانەوە توشی گرفت بووە.

بابەتی هاوپۆل

گوشار خستنە سەر ئەنجوومەنی ژینگەی وڵات لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیم لە شاری بۆکان

شارەداریی و فەرمانداریی شاری بۆکان، گوشاریان خستوەتە سەر ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات”، کە دەبێت چالاکییەکانیان ڕابگرن.