كامیاران.. ژنێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەهۆی كێشەی خێزانییەوە ژنێك لە شاری كامیاران ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا‌و پاش چەند رۆژ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان ژنێک بە ناوی “نگین بیدخام” کچی سەلام لە گوندی “فەرەجی ئاوا”ی شاری کامیاران پاش ١٠رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئیسفەهان، شەوی سێ شەممە ١٦ی سەرماوەز، کۆچی دوایی کرد.
نگین دە ڕۆژ پیش بە هۆی کێشەی لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
ئەم هاوڵاتییە کامیارانییە پاش ئەو ڕووداوە بە هۆی زۆری سووتاوییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان دەکرێت، بەڵام پاش ١٠ ڕۆژ هەوڵی پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەر کردنی، هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە و دوو ڕۆژ پێش لە شاری ئیسفەهان گیانی لە دەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …