رۆژی سێشەممە 9ی سەرماوەز لە سنوری مەریوان بەهۆی تەقەی هێزەكانی ئینتیزامییەوە كۆڵبەرێك گیانی لەدەستداو 4ی دیكەش برینداربوون.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوە، هێزە ئینتیزامییەكانی سنوری شاری مەریوان تەقە لە ژمارەیەك كۆڵبەر دەكەن كە بەهۆیەوە كۆڵبەرێك بەناوی “كەمال بامەرز” گیانی لەدەست دەداتو 4ی دیكەش بەتوندی بریندار دەبن.
ساڵانە بەهۆی تەقەی هێزەكانی رژیم لە كاسبكارانی سەرسنورو كۆڵبەران، ژمارەیەكی زۆریان دەبنە قوربانی.
