چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کۆڕیادێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی مامۆستا حەسەن قزڵجی

ڕێکكەوتی ٢٦ی نوامبری ٢٠١٦ بە بۆنەی ١٠١مین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستای پایەبەرزی ئەدەبی کوردی، ڕۆشنبیر و تێکۆشەری ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان مامۆستا حەسەنی قزڵجی کۆریادێک لە شاری کۆڵنی ئەڵمان بەرێوەچوو. بەشدارانی ئەم کۆڕە لە بواری جۆراوجۆرەوە باسی ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا قزڵجی، هەروەها بارودۆخێکیان کرد کە مەلایەکی نیشتمانپەروەری ئایینی کرد بە ڕاوێژکاری حیزبێکی کومونیست و تێکۆشەرێکی چەپ کە لە پێناوی ئازادی کوردستان و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و سیاسی پتر لە سێ دەیە لە تاراوگەدا ژیا و لە کۆتاییشدا لە بەندیخانەی ئێوینی تاران پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر شەهیدکرا.
لەم کۆڕیادەدا وەرگێڕدراوی کتێبی “پێکەنینی گەدا” بە فارسی خرایە بەردەستی بەشداران‌و بۆهەوەڵین جار کۆی چیرۆکەکانی پێکەنینی گەدا و چەند بابەتێکی دیکەی مامۆستا لە کتێبێکدا بە فارسی بڵاوکرایەوە هەتا بەم چەشنە شاکارە ئەدەبییەکانی مامۆستای نەمر بە زمانێکی بیانی بکەوێتە بەردەستی ئەو کەسانەی کە هۆگری ئەدەبیاتی کوردین. لەم کۆڕیادەدا پەیامەکانی مامۆستا عەبدوڵلای حەسەنزادە، مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی کوردستان، هەروەها کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش خوێندرایەوە.
لە کۆتایدا هەر وەکو مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی کوردستانیش لە پەیامەکەیدا پێشنیاری کردبوو، بەشدارانی ئەم کۆڕە داواکارییەکیان واژووکرد کە لە لایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەم کۆڕە ڕوو بە سەروکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادە کرابوو. لەم داواکارییە‌دا داوا لە بەرپرسانی حکوومەتی کوردستان کراوە هەتا لە هەوڵێری پێتەخت بە دانانی پێکەری مامۆستا قزلجی یاخود ناونانی شەقامێک بە ناوی ئەم بلیمەتە هەروەها بە چاپگەیاندنی سەرجەم مێژووی خەبات و نووسینە ئەدەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی، پشکی خۆیان لەم یادە پیرۆزە دا دەستەبەر بکەن و وەکوو حکوومەتی هەرێم لە بەرز ڕاگرتنی ئەو کەسایەتییە ئەدەبی و خەباتکارەدا، ڕۆڵ ببینن.

کۆمیتەی کۆڕی ڕێزگرتن لە مامۆستا حەسەن قزڵجی
نوامبری ٢٠١٦

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …