چوار شه‌ممه‌ 1 كانونی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / ئێران / ڤیدیۆ.. لێدانی ژنێكی دەستفرۆش لەلایەن مامورانی شارەداری

ڤیدیۆ.. لێدانی ژنێكی دەستفرۆش لەلایەن مامورانی شارەداری

لەرۆژانی رابردوودا گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە كە بووەهۆی توڕەیی ‌و ناڕەزایی خەڵك.

ڤیدیۆیەكە نیشانی دەدات كە مامورانی شارەداری لەشاری فومەن لەباكوری ئێران هەوڵدەدەن كاروكاسبی ژنێكی دەستفرۆش كۆبكەنەوە‌و دەست بە لێدانی دەكەن.

بەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە شارەداری فومەن داوای لێبوردن لەخەڵك‌و ئەو پیرە ژنە دەكات.

هەڵسوكەوتی مامورانی شارەداری لەگەڵ خەڵكی كاسبكار پێشترش لەچەندین شاری ئێران ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە.

ڤیدیۆکە لێرە ببینە

بابەتی هاوپۆل

بانگھێشت کردنی «سەلاح بەهرامییان» بۆ جێبەجێکردنى حوکمی زیندانییەکەى

بانگھێشت کردنی «سەلاح بەهرامییان» بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانییەکەى بە پێی ھەواڵەكان «سەلاح بەهرامیان» ھاووڵاتی …