چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

توندوتیژی یان گەمەی دەسەڵاتداران / محەمەد حەکیمی

هگل لە جێگەێکدا دەڵێت: هەموو ڕووداوو توندوتیژییەکانی جیهان، لەڕاستیدا، دوو جار لە دوو کەسایەتی جیاوازدا لە دایک دەبن. بەڵام هگل باس لەوە ناکات کە جاری یەکەم وەکوو تراژدی‌و جاری دووهەم بە شێوەی گاڵتەجاڕ(کومێدی) ئەم کەسایەتیانە دێنەوە جیهان‌و مێژوو ناچارە دوو جار، بە دوو شێوە خۆیی بنووسێتەوە، بۆ نموونە “کوسیدیر” بە جێگەی “دانتون”و بە جێگەی “روبسپیر” مونتانی”‌و لە ئەو شوێنانە توندوتیژی‌و ڕووداوەکان زیاترین لێکچوونیان هەیە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوە مرۆڤە کە مێژووی خۆیان دەنووسێتەوە، بەڵام نە بەو شێوەی کە خۆیان پێیان خۆشە، چۆنکا مێژوو راستیەکان تۆمار دەکات‌و هەمیشە بە دژی توندوتیژی بووە. ئەگەر چاو لە ڕاستیەکانی ئەم سەردەمە بکەین، ئەوا دەبینین، توندوتیژیەکان چۆن هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوەو هەموومانی بە شێوەیەک بە خۆیەوە مەشغووڵ کردوە. لێرەدا ئەم پرسیارانە دێنە ئاراوە کە توندوتیژی چییە؟ بۆ چی توندوتیژی ڕوو دەدات؟ هۆکارەکانی توندوتیژی چین‌و کامانەن؟ ئایا توندوتیژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تئوریزە کراوە؟ ئایا شێوەی توندوتیژیەکان لەهەموو جیهان وەک یەکن یان بە پێچەوانەوە؟ توندوتیژییە نێو دەوڵەتیەکان کامانەن؟ ئەمانەو دەیان پرسیاری دیکە سەبارەت بە توندوتیژی لە ناوچەکە هەمیشە خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە خۆیەوە خەریک کردوەو خەڵکی ئەم ناوچە رۆژانە گیرۆدەی جۆرێک لە توندوتیژیین. ئەگەر بە وردی چاو لە مانای وشەی توندوتیژی بکەین، بە واتەی ناڕێکی لە ڕوویەکداو ئاکاری بە توورەیی‌و بێ ئارامی‌و سازشت هاتووە. بەڵام ئەگەر مانای ئەم وشە جوان لێکبدەینەوە، ئەم وشە بە شێوەیەک، توندو ئازارهێنەرەو بە دڵنیاییەوە ئەم توندوتیژییە پلەبەندی هەیە بەڵام پلەکان لە وڵاتەکان جۆراوجۆرن‌و ئەمڕۆ وڵاتی سوریەو ئێران بە هۆی دەسەڵاتەکانیەوە پلەی یەکم‌و دووهەمی توندوتیژیان لە جیهاندا هەیە. هەموو وڵاتانی جیهان یاساگەلێکی توندیان بۆ توندوتیژی داناوە، ڕاستە کە توندوتیژی وەکوو ناو یان بە مانا وشەییەکەی لەنێو یاسای وڵاتاندا بوونی نیە، بەڵام لەهەر وڵاتێک سنووری هەیەو ئەم سنوورە دەگەرێتەوە بۆ ویژدانی مرۆڤ‌و دەسەڵاتەکان. “بنیامین” سەبارەت بە توندوتیژی نێو دەوڵەتی دەڵێت: یاسای حاکم بە سەر ئەم هەڵبەزو دابەزەدا، لە نێوان توندوتیژی‌و ڕوونی یاساو توندوتیژی پاراستنی یاسا، لەسەر ئەم ڕاستییە پێداگری دەکات کە هەر جۆرە توندوتیژی پاراستنی یاسا، ئەگەر درێژەی هەبێت، مانەوەی ئەم شێوە لە توندوتیژی، یاسادانەر تووشی لاوازی دەکات‌و بە شێوەیەک مەشروعیەتی لێدەسێنێتەوە، ئەویش لە ڕیگەی سەرکوتی توندوتیژی نەیارانی دەوڵەتەوە… ئەم دۆخە تا کاتێ دەوامی دەبێت کە یان هێزەتوندئاژوە نوێکان بە هێزەکانی پێشووتر سەرکوت کرابێت‌و بەمشێوە یاساێکی نوێ دابرێژن، تا لە ڕێگەیەکی دیکەوە توندوتیژی لە ناو بچێت. لەڕاستیدا توندو تیژی خۆی جۆرێک نەخۆشیە، کە زۆر جار ئەم نەخۆشیە هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوەو ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ چاو لە کۆمەڵگەی سوریە بکەین ئەوا بە جوانی هەموو دیاردەکانی توندوتیژیمان بۆ دەردەکەوێت، بەشار ئەسەد بە توندترین شێوە، خەرێکی سەرکوتی شاڕۆمەندانی خۆیەتی‌و هەموو جۆرە توندو تیژییەکی تاقی کردوەتەوەو دەکات. لە بەرانبەریشدا خەڵکی سوریە بە هەمان شێوە بۆ ئەوەی بەشار ئەسەدو بنەماڵەکەی لەسەر دەسەڵات نەمێنن هەموو جۆرە توندو تیژییەک بۆ خۆیان بە ڕەوا دەزانن، هەر دوو لایەن بە کاربردنی توندوتیژی ئەگەر لە بەرژەوندی خۆیاندا بێت، بە ڕەوای دەزانن (بەڵام شێوەکانی توندوتیژی لە نێو ئەم دوو بەرەدا جیاوازەو یەکەمیان بە شێوەی سیستماتیک‌و ئەویدیشیان بە شێوە ناڕاستەوخۆ یان بە شێوەی ناچاریی، بەڵام هەر دوو حاڵەت دەچێتە خانەی توندوتیژییەوە)‌و لێرەدایە کە توندوتیژی دەچێتە خانەی نەخۆشیەکی هەمەگیرەوەو هەم شۆڕشوانان دەگرێتەوەو هەم دەسەڵاتداران، ئەم دیاردە زۆربەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە. بەڵام شێوەی توندوتیژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جیاوازەو هەر بەو پێیە یاساکانیشی جیاوازە. بە بروای پسپۆران توندوتیژی مرۆڤ، سروشتیەو لە‌گەڵ خۆدی ئینساندایە. بەڵام کۆمەڵێک لە پسپۆران شەڕو توندوتیژی، ئەم دوو وشە وەکوو ئەوین چاو لێدەکەن، بە تایبەتی کاتی شەڕی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکان، ئەم شەڕە شێوەیەکە لە ڕوونترین توندوتیژی‌و بە دڵنیاییەوە بێ بەزەییانەترین شێوەی توندوتیژی لەم جۆرە شەڕانەدا ڕوو دەدات. ئەگەر چاو لە ڕاپەرینەکانی ئەم دواییانەی وڵاتانی عەرەبی کە بە (بەهاری عەرەبی ) ناسراوە بکەین ئەوا دەبینین کە توندوتیژی‌و دڕندەیی سات بە سات زیادی کردوەو ئەم ناوچە هەمیشە لە گەڵ بەرهەم هێنانی شێوەیەکی نوێ بووە لە توندوتیژی‌و شێوەگەلی جیاواز لە ناوچەکەدا. ئێستا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە سروشت‌و ناوەرۆکی توندوتیژی لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ سروشتی توندوتیژی لە ناخی هەر مرۆڤێکدایەو لەوێوە سەرچاوە دەگرێ. ئەگەر بە وردی چاو لە دەوروبەری خۆمان بکەین، مرۆڤ لەم ناوچە ڕۆژانە تووشی توندتیژی‌و خۆبەزڵ زانین‌و توورەبوون‌و هەڵچوون‌و داچوون دەبێتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەر لە‌سەرەتای پەیدابوونی شارستانیەت‌و بگرە پێش لەویش، مرۆڤ تووشی توندوتیژی بووەتەوە. هەرچەن خۆدی ئەم شێوانە لە توندوتیژی، لە ناخی هەر مرۆڤێکدایەو وردە وردە ئاوەزو ئەندیشەی مرۆڤ دەگرێتەوەو لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی تاک، بە وێنەیەک ئەم توندوتیژییە مەشروعیەت پەیدا دەکات‌و هەر ئەمە دەبێتە هۆی سەرچاوەی زۆربەی توندوتیژیەکانی ناوچەکە. بەڵام توندوتیژی دەوڵەتی دەگەرێتەوە بۆ حاکمان‌و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکان، بۆ نموونە “مەعمەر قەزافی” کاتێ خەڵکی وڵاتەکەی بە دژی ڕاپەرین، ناوبراو زۆر بێ بەزەییانە دەستی دایە سەرکوت‌و خراپترین توندوتیژی بە دژی هاووڵاتیانی خۆیی ئەنجامداو لەئاکامدا خۆیشی بوو بە قۆربانی هەمان شێوە لە توندوتیژی کە خۆیی ئەنجامی دابوو، کاتێ مەعمەر قەزافی دەستبەسەر دەکرێت، بە پێی ئەو فیلمەی لە یوتوب بڵاو کرایەوە بە زینوویی دەستبەسەر کراوە، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر ناشرین توندوتیژی بەرانبەر ئەنجام دەدرێت‌و لەدواییدا دەکوژرێت. هەر بە پێی ئەو پێوەرانەی سەرەوە کە باسمان کرد توندوتیژی دەستپێکراو لە مرۆڤێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی‌و ئابووری‌و هەروەها لە گرۆپێکی گەورەتردا توندوتیژییەکان مەشروعیەتێک وەردەگرن‌و وردە وردە ئەم توندوتیژییە دەبێتە توندوتیژی بە دژی نەتەوەو وڵاتان‌و کەمایەتیە ئایینی‌و … هتد. لێرەدایە کە مرۆڤ خەونی سەیر دەبینێت‌و کەسانێک وەکوو هیتلر، موسیلینی‌، چەنگیز، تەیمورو سەدام‌و … هتد خراپترین ڕێکاری توندوتیژی بە دژی نەتەوەکانی دیکە ئەنجام دەدەن‌و لە ئاکامدا چارەنووسی زۆربەیان هەر بە شێوەی توندوتیژی تەواو دەبێت. ئەوان بە هەزاران کەس دەکوژن یان ئەنفال‌و یان لە نێو کورەخانەکاندا دەیانسووتێنن. بەڵام توندوتیژی لە‌جیهانی سێهەم زۆر جیاوازترەو هەمیشە ئابووری لاوازو شەڕ بووەتە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتی لاوازی پێک بێت‌و ئەمەش زۆر زیاتر لەوەی کە لە مێشکی هەر مرۆڤێکدایە قوربانی دەگرێت. ئەگەر ئەمڕۆ بە وردی چاو لە حکومەتی سوریا بکەین، ئەوا دەبینین کە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد رۆژ لە رۆژ لاوازتر دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە تا دێت توندوتیژی‌و ڕێکارەکانی توندتر دەبێتەوە. لە ئێرانی ئیسلامیش کە پشتیوانی سەرسەختی دەوڵەتی سوریایە، دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، بە هۆی ئەوەی لە‌لایەن وڵاتە زڵهێزەکانەوە گەمارۆ دراوە، ئەمڕۆ زیندانەکانی پڕە لە زیندانی سیاسی‌و هەروەها دەستی داوەتە کوشتن‌و قەتلی روناکبیرانی ئەو وڵاتە. توندوتیژی ئایینی نە یاسا دادەنێت‌و نە یاسا دەپارێزێت بەڵکوو هەموو ئەوانە رەت دەکاتەوەو دێنێتە خوارەوە. بەم هۆیە توندوتیژی ئایینی دەتوانێت خۆیی بخاتە بەردەم مەترسیدارترین گومانەکانە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەفغانستان لەدوای زیاتر لە سێ دەیە شەڕ، ئێستاش توندوتیژی بە شێوەیەکی سەیر لەو وڵاتە بەردەوامەو ئەم توندوتیژییانە بە دژی ژنان لەو وڵاتە زۆر زیاترە، رۆژانی ڕابردوو دوو فەرماندەی نیزامی لە ئەفغانستان لە سەر ژنێک دەبێ بە شەڕیان، بۆ ئەوەی شەڕەکە بکوژێننەوە، ئەو ژنە دەگرن‌و لە مەیدانی ئاواییەک ئێعدامی دەکەن. یان لە پاکستان کچێکی میرمنداڵ دەدەنە بەر ڕەگبارو بە توندی برینداری دەکەن، تەنیا بە هۆی ئەوەی بەرگری لە مافی خوێندنی کچان کردوە، ئەمە ئاکامی دواکەوتوویی وڵاتانی جیهانی سێهەمە. وڵاتانی جیهانی سێهەم بە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتەکانی یان بنەماڵەیین یان نادیموکراتیکن هەموو جۆرە توندوتیژییەک تێدا ڕوو دەدات. خەڵکی ناوچەکە بە هۆی گەندەڵی‌و هەژاری‌و برسیەتی، نابەرابەری ئابووری‌و کۆمەڵایەتی‌و هەروەها نەبوونی ئازادی مەدەنی لە ئازارو ژیانێکی ناخۆشدا بوون. بەرهەمی خەڵکی ئەم ناوچە لەلایەن دەسڵاتە دیکتاتورەکانەوە کران بە کاخی ئانچۆنانی‌و سەرکوتی بێبەزەییانەی شاڕۆمەندانیان، پەڕەیان بە خراپترین شیوەی دەسەڵاتی سیاسی لەم وڵاتانە دا. بەڵام هەموو توندیکە وتیژییەکان لە کوردستان جیاوازترە، لەحاڵیکدا جیهان بە توندی ئاڵ‌و گۆڕی بە سەردا دێت‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرێکە قۆناغێک دەبرێت‌و بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت. بەڵام لەم ناوەدا کوردستان زیاترین توندوتیژی لەسەرەو بەو حاڵەشەوە کوردستان بە نرخی ژیانی خەبات دەکات‌و هەر ئێستا لە کوردستان توندوتیژیەکان سنوور ناناسێت‌و ئێستا وڵاتی تورکیەو ئێران رۆژانە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆردمان دەکەن‌و خەڵکی سڤیل دەکەنە قۆربانی‌و بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر ئەم پێشێڵکردنانەی مافی مرۆڤ، خراپترین شێوەی توندوتیژیی نێودەوڵەتییە کە ناسینی ئەو زۆر ئەستەمە. کردەوەی وڵاتانی ناوچەکە بە دژی کورد رۆژ لەگەڵ رۆژ خراپترو ئەوان هەموو هەولیان بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کوردە لە سەر مونوگرافی دەستکردی وڵاتەکانیان. رژیمی ئیسلامی ئێران گەورەترین تەگەرەیە لە بەردەم دیموکراسی‌و سەقامگیرییە لە ناوچەکەو بە هۆی ئەو توندوتیژیانەی کە لەم ناوچەدا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرنامەریزی بۆ دەکرێت، ناوچەکە تووسی قەیران‌و ئاڵوزی زۆر زیاتر بووە. بەڵام سەرەتای بەهاری عەرەبی لەتونسەوە دەست پێدەکات. لاوێکی دەسفرۆشی تونسی ڕێگەیەک هەڵدەبژێرێت کە خراپترین شێوەی توندوتیژیە کە مرۆڤ ناچار دەبێت ئەنجامی بدات، سەرچاوەی ڕاپەرینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و بەشێک لە ئەفریقاش بە توندوتیژییەوە دەست پێدەکات، هەر بۆیە ئەوەی کە نابێ لە وڵاتی لیبی‌و سوریەو ئێران ڕوو دەدات. خەڵکی ناوچەکە بە هۆی گەندەڵی‌و هەژاری‌و برسیەتی، نابەرابەری ئابووری‌و کۆمەڵایەتی‌و هەروەها نەبوونی ئازادی مەدەنی لە ئازارو ژیانێکی ناخۆشدا بوون. بەرهەمی خەڵکی ئەم ناوچە لەلایەن دەسڵاتە دیکتاتورەکانەوە کران بە کاخی ئانچۆنانی‌و سەرکوتی بێبەزەییانەی شاڕۆمەندانیان، پەڕەیان بە خراپترین شیوەی دەسەڵاتی سیاسی لەم وڵاتانە دا. هەموو توندیکە وتیژییەکان لە کوردستان جیاوازترە، لەحاڵیکدا جیهان بە توندی ئاڵ‌و گۆڕی بە سەردا دێت‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرێکە قۆناغێک دەبرێت‌و بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت. بەڵام لەم ناوەدا کوردستان زیاترین توندوتیژی لەسەرەو بەو حاڵەشەوە کوردستان بە نرخی ژیانی خەبات دەکات‌و هەر ئێستا لە کوردستان توندوتیژیەکان سنوور ناناسێت‌و ئێستا وڵاتی تورکیەو ئێران رۆژانە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆردمان دەکەن‌و خەڵکی سڤیل دەکەنە قۆربانی‌و بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر ئەم پێشێڵکردنانەی مافی مرۆڤ، خراپترین شێوەی توندوتیژیی نێودەوڵەتییە کە ناسینی ئەو زۆر ئەستەمە. کردەوەی وڵاتانی ناوچەکە بە دژی کورد رۆژ لەگەڵ رۆژ خراپترو ئەوان هەموو هەولیان بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کوردە لە سەر مونوگرافی دەستکردی وڵاتەکانیان. رژیمی ئیسلامی ئێران گەورەترین تەگەرەیە لە بەردەم دیموکراسی‌و سەقامگیرییە لە ناوچەکەو بە هۆی ئەو توندوتیژیانەی کە لەم ناوچەدا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرنامەریزی بۆ دەکرێت، ناوچەکە تووسی قەیران‌و ئاڵوزی زۆر زیاتر بووە. رژیمی ئیسلامی ئێران بە هۆی کەلک وەرگرتن لە کەسان یان دەست نیشاندەکانی لە عێراق دەیان کەسی لە کۆمەڵە‌و دموکرات ترۆر کردو هوەروەها دەستی هەبووە لە زۆربەی تەقاندنەوەکانی ناو ئەو وڵاتەو بە پشتیوانی کردنی لە گرۆپەکانی سەدرو مالکی‌و … هتد ئەمە لەلایکەوەو لەلاێکی دیکەوە رژیمی ئیسلامی لە درێژەی توندوتیژییەکانی خۆیی لە لوبنان، سوریە کە ئێستا زیترین توندوتیژی لە ناوچەکە تێدایەو ئەو وڵاتە تا ئێستا زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس کوژراوو بە دەیان کەس بریندارو هەروەها بە هەزاران کەس بێ سەرو شوێن‌و بە سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون، فلستین، ئیسراییل‌، یەمەن، بەحرین‌و تەنانەت عەرەبستانی سعودیش خەرێکی ئاژاوە نانەوەو سەرچاوەی زۆربەی توندوتیژییەکانی ناوچەکەیەو دبێ بڵێم کە ئەو رژیمە وەکوو هێرەمی سەرەکی ئەو ڕووداوانەیە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …