كۆدار دوو هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد

دوەمین كۆنگرەی كۆدار كۆتایی پێهات‌و لەئەنجامی كۆنگرەكەی دوو كەس وەك هاوسەرۆكی نوێی كۆدار هەڵبژێردرا.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمەڵگای دیموكراتیك‌و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) كۆتایی دووەمین كۆنگرەی خۆی راگەیاند.

دلە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: کۆدار دووهەمین کۆنگرەی خۆی لە هەلومەرجێکی هەستیار و قەیراناوی رۆژ‌هەڵاتی ناوین، بە تایبەتی بە میحوەریەتی رەوشی سیاسی ئێران و رۆڵی قەیرانگێرانەی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە و رێکارەکانی و تێپەڕکردنی قەیران، بەڕێوە چوو.
لە ئەنجامنامەكەدا هاتووە: کۆدار دووهەمین کۆنگرەی خۆی بە لەبەرچاوگرتنی بابەتی چارەسەری دیموکراتیک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها، دیاری کردنی بەرنامەی ستراتێژێک و داهاتووی سیاسی گەلانی ئێران دەسەتی پێ کرد. تەوەری سەرەکی و بابەتی کۆنگرە چارەسەری دیموکراتیک و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی-کۆمەڵایەتی و چۆنیەتی پێشکەوتنی ئەو ئامانجەیە کە دووای گفتوگۆی درێژ لەسەر بڕیار و بەرنامەکانی کۆدار، لەو کۆنگرەیەدا کەوتە بەر تیشکی سەرنج و لە دوواییدا ئەنجامنامەی کۆنگرەی دووهەمی خۆی لەسەر بنەماکانی ژێڕ ڕاگەیاند.

1. کۆدار وەکوو سیستەمی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی پێشخستنی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی خۆی مۆدێلی کونفێدڕاڵیزمی دیموکراتیک لەجیاتی دەوڵەت-نەتەوە وەکوو ئامانجی ستراتێژێکی خۆی دەزانێت. بەرچاوگرتنی مافە ڕەواکانی کۆمەڵگا و دیاری کردنی چارەنووس لە چوارچێوەی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ڕێخستنی مەجلیسی گەڕەکەکان و ناوچە، دانانی کۆمۆن، دانانی سەندیکا، دانانی حیزب و هەروەها بەشداری کۆمەڵایەتی لە ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا وەکوو مافی سەرەکی گەلان و تاکە ڕێگەی چارەسەی و گەیشتن بە دیموکراسی لە ئیڕاندا دەزانێت. هەر لەسەر ئەو ئەساسە هەموو شۆناس و کەمینە کۆمەڵایەتی، ئێتنیکی، ئۆلی و مەزهەبییەکان مافی یەکسان و ڕەوایان بۆ بەشداری لە مۆدێلی کونفێدڕاڵیزمی دیموکراتیک وەکوو گەشەدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە و لەبەرچاوی دەگرێت.

2. کۆدار لە نێوان شەپۆلە سیاسیەکانی ناوچە و ناوخۆدا ستراتێژی بەرەی سێهەم لەسەر ئەساسی گەشەدان بە تێکۆشانی دیموکراتیک دەگرێتە بەر. سەرەڕای سنوورداربوونی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتە نادیموکراتەکان سیاسەتی سەربەخۆی خۆی دەگرێتە بەر و ناکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی هیچ هێزێکی ناوچەوە.

3. کۆدار تێکۆشانی خۆی لەسەر بنەمای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان –داهێنەری سیستەمی کۆنفێدڕاڵیزمی دیموکراتیک- دادەنێت و لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵ دەدات لە هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان کەڵک وەربگرێت.
4. کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت لە پێناو دیموکراتیزەکردنی ئێراندا مافی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕەوا بناسێت کە لەو پێناوەدا پێویستی بە گۆڕینی یاسای بنەڕەتی ئێران (قانون اساسی) هەیە. ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەرووی گشتدا مافی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە ڕەوا بناسێت، سیستەمی کۆنفێدڕاڵیزمی دیموکراتیک توانایی دانوستاندنی لەگەڵیدا هەیە؛ هەروەها لە ئەگەری ڕێنەکەوتندا، کۆدار بە شێوازی یەک لایەنە بەرنامەی خۆی وەکوو بەرنامەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دادەڕژێنێت.

5. لە مۆدێلی کۆنفێدڕاڵیزمی دیموکراتیکدا کە کۆدار پێشەنگی سەرکەوتنی دەکات هەموو شۆناسە سیاسی، کۆمەڵایەتی، مەزهەب، ئۆل و باوەڕییەکان لە چوارچێوەی هاوولاتی ئازاد و دیموکراتیکدا بەبێ هەبوون و هەست بە هەر چەشنە جیایی جێ دەگرن.
6. ژنان و جوانان هێزی مەزن و دینامیسمی گرینگ و پێشەنگی کۆدار بۆ ڕیخستنی سیستەمی کۆنفێدڕالیزمی دیموکراتیکن. پارادایمی دیموکراتیک و ئازادی ژن بە بنەمای خۆی دەزانێت و لە هێزی ژنان لە هەموو بوارە سیاسی، کۆمەڵایەتی، چاندی و ئابوورییەکاندا کەڵک وەردەگرێت و مافی بەشداری لە بڕیارییەکانیان پی دەدات.

7. مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری بە کەڵک وەرگرتن لە زێدەیی سەرمایە، سەنعەت گەرایی و خراپ کردنی سرووشت و گەشەدان بە مۆدێلی دەولەت-نەتەوە هەوڵی مانەوە و هەرمانی خۆی دەکات. لەسەر ئەو بنەمایەدا گەلێک ڕووخان و خراپکاری لەسەر سرووشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە بیانووی گەشەی ئابووری ڕووی داوە. هەر بەو بۆنەوە کۆدار بە تێڕوانینێکی تایبەت لەسەر پاراستنی ئێکۆلۆژی و سرووشت لە هەمبەر بیری داگیرکەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دزینی سامانە ژێرخاکییەکانی کوردستان دژایەتی دەکات و بۆ پاراستنی شۆناسی کۆمەلایەتی و مێژوویی گەلی کورد لە هەمبەریدا ڕادەوەستێت.

8. کۆدار و نەتەوەی کوردی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە هەمبەر هەرجۆرە هێرش و گوشاری هێزە سەرکوت کەرەکان لە ناوخۆی وڵات و دەروەدا بە مافی پاراستنی ڕەوای خۆی دەزانێت کە خۆی بپارێزێت. هێزی پاراستنی ڕەوا بەپێچەوانەی هێرش بەڵکوو بۆ پاراستنی فرەیی و کۆمەڵگای دیموکراتە.

9. پێک هێنانی بەرەی دیموکراتی گەلانی ئێران و یەکگرتوویی هێزە کۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەکان وەکوو ئەرکێکی گرینگ بۆ دیموکراتیزەکردنی ئێران دێتە ئەژمار. هەربەو بۆنەوە لە کۆنگرەی دووهەمی کۆداردا پەرەپێدانی پیوەندییەکانی نێوان گەلانی کورد و ئازەری و عەرەب و ئازەری و بەلووچ و تورکمان و هتد وەکوو بەرنامە بڕیاری لەسەر درا کە کۆدار هەموو هێزی خۆی بۆ پەرەپێدان و یەکگرتوویی تێکۆشانی سیاسی و کۆمەلایەتی لە نێوان هێزە دیموکرتەکاندا و لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێش بخات.

10. کۆدار سەرەڕای ئەوەی کە کۆدار باوەڕی بە یەکگرتوویی حیزبە ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان هەیە لەسەر ئەو بڕوایەدایە کە دەکرێ هێزی مەدەنی و سیاسی کۆمەڵگای کوردستان بەرفراوان بکرێت؛ هەربۆیە پیویستە سازی و بەشەکانی پێوەندیدار بەو چالاکی و تێکۆشانە ڕێخستن بکرێت. هەر لەسەر ئەو بنەمایە کۆدار دەبێت وەکوو سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسی دیموکراتیک بە ئەرکی خۆی بزانێت و ئامادەکاری پێویستی بۆ بکات.

هەموو بڕیار و ئەنجامەکانی ژوورەوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە کۆدار بە شیوازێکی روون و دیارییکراو و لە ئاکامی گفتوگۆی ئەندامان کۆنگرە کەونتە بەر تیشکی شرۆڤە و گفتوگۆوە. هەروەها هەموو ئەندامانی کۆنگرە سەرخستنی ئەو ئامانجە و بریارەکان کۆنگرەی دووهەم بە ئەرکی خۆیان دەزانن. هەروەها هەندێ گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبەری و هاوسەرۆکایەتی لە ئاکامی هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامانی کۆنگرەدا پێش کەوت؛ کە لە وییدا هەڤاڵ فواد بیریتان و زیلان تانیا وەکوو هاوسەرۆکانی کۆدار هەڵبژێردران.

لە کۆنگرەی یەکەمی کۆدار رێزان جاوید لەگەڵ زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆدار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …