سێ شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / جارێكی دیكە تانكەری مەرگ دوو كەسی كردە قوربانی

جارێكی دیكە تانكەری مەرگ دوو كەسی كردە قوربانی

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان تانكەرێكی نەوت‌و ئۆتۆمبیلێكی نیسان لەسەر رێگای سنە – مەریوان، دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

رووداوەكە رۆژی یەكشەممەی رابردوو 16ی خەزەڵوەر بۆ جارێكی دیكە تانكەرە نەوتەكانی باشوری كوردستان رووداوێكیان خولقاند‌و لە رووداوێكی هاتوچۆ لەجادەی نگڵ بەرەو شاری سنە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا‌و كەسێكی دیكەش برینداربوونكە بۆ چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی سەوڵاوا كرا.

جادەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی زۆربوونی هاتوچۆ لە دۆخێكی خراپدایە‌و هیچ ستانداردێكیان نیە‌و لەماوەی رابردووشدا لە شاری مەریوان چەندین ناڕەزایی‌و خۆپیشاندان ئەنجامدا كە بەهۆی سەركوتی هێزەكانی رژیم ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی ئەو ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانانە دەستگیركران.

بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …