سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

كاندیدەكەی حیزبوڵا بوو بە سەرۆك كۆماری لوبنان

ئەمرۆ ژەنەراڵ میشل عەون ، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان‌و چاكسازی لە پەرلەمانی لوبنان كە لەلایەن حیزبوڵاوە پشتیوانی لێدەكرا، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمان وەك سیانزەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

میشل عەونی تەمەن 84 ساڵ بەم هەڵبژارنە قەیرانی دوو ساڵ‌و نیو نەبوونی سەرۆكی كۆماری لوبنانی كۆتایی پێهات‌و بە 84 دەنگ لە 127 دەنگی پەرلەمانتاران، ئەم پۆستەی بەدەست هێنا.

رۆژی 25ی مانگی ئەیاری 2014، میشل سلێمان، دوانزەمین سەرۆك كۆماری لوبنان كۆشكی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەی بەجێهێشت‌و لەو كاتەوە تا ئێستا دەرگای كۆشك نەكراوەتەوە.

حیزبوڵای لوبنان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێت، پشتیوانییەكی زۆری لە میشل عەون كرد تا لەم هەڵبژاردنەدا لە پەرلەمان سەركەوتن بەدەست بێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …