سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

دیموكراتەكان چالاكییەكانی لەناوخۆی كوردستان راگرتووە؟

كەناڵێكی تەلەفزیۆنی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە هەر دوو دیموكراتەكە چالاكییەكانیان لەناوخۆی كوردستان راگرتووە‌و ئەندامێكی دەفتەری سیاسی حدكاش رەتیدەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كەناڵی كوردستان 24ی نزیك لەپارتی راگەیاندوە كە “لە سۆنگەی پشتگیریان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە دروستبوونی کێشەو ئاڵۆزیی بۆ حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان ، بڕیاریانداوە پێشمەرگەکانیان لەسەر سنوورەکان بکشێنەوە”.

هەر لەمبارەیەوە محەمەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە لێدوانێك بۆ كەناڵی ئێن ئارتی ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە‌و دەڵێت ” ئێمە هەر وەک پێشتر مەفرەزەکانمان بەردەوامن لەگەڕان و چالاکی سیاسی لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەڵام دەستپێشخەر نین لە پێکدادانی سەربازیدا و هەرکات ڕێگەمان لێبگیرێت بەرگری سەربازییانە دەکەین”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …