سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

مەریوان.. ئیتلاعات هەڕەشە لەبنەماڵەی هەڵسوڕاوێكی مەدەنی دەكات

هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دوێنی شەممە 3ی رەزبەر چوونەتەسەر ماڵی هەڵسوڕاوێكی مەدەنی بەناوی عەنان رەشیدی ‌و پاش هەڕەشە لێكردن داوای رادەستكردنی رۆڵەكەیان لێكردون.

بەپێی هەواڵێكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، عەنان رەشیدی ئەندامی ئەو كۆمەڵەیە‌و پێشتر بە تەلەفۆن بنەماڵەكەی ئاگادار كراوەتەوە كە كوڕەكەیان واز لە دژایەتی كۆماری ئیسلامی بهێنێت‌و بۆ زیندانی بگەڕێننەوە.

بەپێی هەواڵەكە عەدنان لەساڵی 2005 ەوە لەگەڵ كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان هاوكاری دەكات‌و ساڵی 2006 لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر‌و بە 12 ساڵ زیندان مەحكوم كرا كە پاش بەسەر بردنی 8 ساڵ زینان بەهۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی بە كەفالەت بۆ چارەسەری پزیشكی ئازاد كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …