پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

پێشمەرگەیەکی حدکا شەهیدبوو

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبەی لە دەورووبەری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند.

شەوی شەممەی رابردوو 18-9-2016 لە نێوان گوندەکانی قەبری حوسێن و پردانان لە ناوچەی مەنگوڕایەتی پیرانشار، پێکدادان لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران روویدا کە تێیدا دوو ئەندامی خۆجێی سوپای پاسداران برینداربوون.

شورای نیزامی حدکا لە راطةيةنراويَكدا دەڵێت: ” لەو شەڕەدا پێشمەرگەیەکیان بەناوی رەحیم عەبدوڵڵانژاد ناسراو بە رەحیم گەرگولی برینداربووە، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە و لەلایەن پێشمەرگەکانیانەوە بەخاک سپێردراوە”.

حدکا هەروەها دەڵێت: “لەو شەڕەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئێران کوژراون و برینداربوون”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …