پەیامێك لەلایەن مەلەكە مستەفا سوڵتانییەوە

مەلەكە مستەفا سوڵتانی، لە پەیامێكدا بە بۆنەی مەرگی ناوادەی “بەیان”ی كچی سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەو كەسانە دەكات كە بەشداری رێوەڕەسمی پرسەكەی بەیان بوون.

مەلەكەی مستەفا سوڵتانی خەباتكاری لەمێژینەی كوردستان‌و هاوسەری  گیانبەختكردوو دكتۆر جەعفەر شەفیعی، یەكێكە لەسەركردە سیاسییەكانی بزوتنەوەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە لەماوەی رابردوو تاقە كچەكەی “بەیان” لەهەندەران ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

دەقی پەیامەكەی مەلەكە مستەفا سوڵتانی:

بەدڵێكی پڕ لە زام و خەمێکی زۆر گرانەوە، بە پێویستی ئەزانم لە قووڵایی دڵەوە سپاسی بی پایانی خۆم پێشکەش بە هەموو ئەو بەڕێز و خۆشەویستانە بکەم کە لە پرسە و ناشتن و ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی “بەیان”، ڕۆڵەی ئازیز و تاقانەم‌دا بەشدارییان کردووە. من نازانم چۆن دەتوانم جوابی ئەو دەریایە لە گەورەیی و میهرەبانی و هاوخەمییەی سەرجەم ئەو بەڕێزانە بدەمەوە کە لە شارە نزیک و دوورەکانەوە لە سوئێد یان لە کوردستان و لە وڵاتانی تری ئورووپاوە زەحمەتیان کێشاوە و ڕێگای دووریان بڕیوە و تەشریفیان هێناوە و سەردانیان کردووم یان بە نامە و تەلەیفوون، لە ڕێگای فەیسبووك و ئینترنێتەوە، هەستی دۆستانە و هاودەردی خۆیان ڕاگەیاندووە.

لە مەراسمی ڕێزگرتنەکەیدا کە لە شاری ئووپسالای سوئێد بەڕێوەچوو، من هەوڵمدا بۆ بەشدارانی بەڕێزی ڕێوڕەسمەکە بەشێک لە بەسەرهاتی پڕ لە ئێش و ئازاری “بەیان”ی ئازیز و جوانەمەرگم لەسەرەتای ژیانییەوە هەتا کۆتایی و هەروەها تووشبوونی بە نەخۆشی و ئاکامەکانی بەوردی بگێڕمەوە. بەو هیوایەی کە یارمەتیدەر بێت بۆ کەسانێك کە لەوانەیە هەر ئێستا یان لە داهاتوودا لەگەڵ ئەو چەشنە نەخۆشییە بەروڕوو ببنەوە.

دیسانەوە سپاسی هەموو لایەك دەکەم بۆ هاوخەمی و پشتگیری و دەربڕینی هەستی بەتین و دۆستانەتان.

مەلەکە مستەفا سوڵتانی ١٠/٩/٢٠١٦ – نۆزدەی خەرمانانی ١٣٩٥

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …