پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان شەهید بوون

دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەناوەكانی ئازاد ئاڵی‌و ئەمیر قادریان لەناوچەی سەردەشت شەهید بوون.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دیموكراتی كوردستان كە ئەمرۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە “دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە ڕەواڵی ساڵانی پێشوو لەم ناوچەیە خەریکی تیكۆشان بوون ، ئێوارەی دوێنێ 16ی خەرمانان لە ناوچەی بوڵفەت لە شوێنێک لە نێوان ئاواییەکانی کانی زەرد، وەردێ و گڵکەند لە گەڵ تەڵەی ئینفیجاری و کەمین بەرەوڕوو بوون”.

لە راگەیەنراوەكدا هاتووە “بە دوای تەقینەوەی تەڵە ئینفیجارییەکە کە لە ژمارەیەک مین‌و گوللە تۆپ پێک هاتبوو، هێزەکانی ڕێژیم لە پێگە نیزامییەکان‌و ئەو شوێنانەی پێشتر لێیان جێگیر ببوون، شوێنی ڕووداوەکە و مەسیرەکانی دەور‌و بەریان دایە بەر دەسڕێژ و تۆپ و خومپارە باران. پێشمەرگەکان لە مەسیری دوورکەوتنەوە لە شوێنی تەقینەوەکە، لە هێزەکانی ڕیژیم وەدەست هاتن‌و، بەرپەرچی دەسڕێژ‌و تەقەی ئەوانیان دایەوە”.

كۆمسیۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دیموكرات هەروەها دەنوسێت “بە هۆی تەقینەوەی تەڵەی ئینفیجاری، بە داخێکی گرانەوە، دوو پێشمەرگەی بەوەج و لێهاتوو بە ناوەکانی ئازاد ئاڵی خەڵکی گوندی “دۆڵەگەرم”ی سەردەشت و ئەمیر قادریان ناسراو بە ئەمیر نەستانی خەڵکی نەستانی ناوچەی ڕەبەت، گیانیان لە دەست دا و چوونە ڕیزی کاروانی سەربەرزی شەهیدان. پێشمەرگەکان لە کاتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە، کەوتنە ژێر تەعقیب و ئاگربارانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی‌و لە گەڵیان تووشی تێکهەڵچوون بوون. لە ژمارەی کوژراو و برینداری دوژمن لەم تێکهەڵچوونانەدا، هەتا ئێستا زانیارییەکی ڕوونمان پێ نەگەیشتوە.”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …